بەشی ڕەوشتەکان

ج: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کامڵترین باوەڕدار لەئیمانەکەیدا ئەوەیانە کە جوانترین وچاکترین ڕەوشتی هەیە». [رواه الترمذي وأحمد].

ج: ١- چونکە هۆکارە بۆ خۆشویستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
٢- وهۆکارە بۆ خۆشویستنی خەڵکی.
٣- قورسترین شتە لەسەر تەرازوو.
٤- پاداشتەکان چەندەها جار دەبێتەوە بەهۆی ڕەوشت جوانى.
٥- وئاماژەیە بۆ کامڵی ئیمان.

ج: لەقورئانی پیرۆزەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ هَذَا الْقُرْآَنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاستترینە﴾ [سورەتی الإسراء: ٩]. ولە سونەتی پێغەمبەرەوە ﷺ ، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەدڵنیاییەوە، من نێردراوم بۆئەوەى ڕەوشتە چاکەکان كامڵ بکەم». [رواه أحمد].

ج: چاکەکاری -ئیحسان- : بریتیە لەوەى بەندە هەست بکات بەردەوام پەروەردگاری دەیبینێت، وهەروەها مامەڵە وهەڵسوکەوت کردن بەنەرمونیانی وچاکەکاری بەرامبەر هەموو دروستکراوەکان ئەنجام بدات.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرمانى کردووە بەمیهرەبانی -بەچاکەکاری- لە گەڵ هەموو شتێکدا». [رواه مسلم].
لەشێوازەکانى چاکەکاری:

- چاکەکاری لەپەرستنی خواى گەورە، وئەمیش بەدڵسۆزن بوون لەپەرستنیدا.
- چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک، بەقسە وکردەوە.
- چاکەکاری بەرامبەر خزم وکەسە نزیکەکان.
- چاکەکاری بەرامبەر دراوسێ.
- چاکەکاری بەرامبەر هەتیو وهەژارەکان.
- چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەرت کردووە.
- چاکە کاری لەقسەکردندا.
- چاکە کاری لەگفتوگۆدا.
- چاکەکاری بەرامبەر ئاژەڵ.

ج: خراپەکارى پێچەوانەى چاکەکارییە.
- ولەوانەیش : وازهێنان لەدڵسۆزی لەپەرستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
- وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک.
- وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی.
- وخراپ مامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێ.
- و وازهێنان لەچاکەکاری دەرهەق بە هەژار ونەدارەکان وجگە لەمانە لەقسە وکردەوە خراپەکان.

ج:
١- ئەمانەت لەپاراستنی مافەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
نمونە:
ئەمانەت لە جێبەجێکردنی پەرستنەکان لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو وحەج وهتد لەوانەى خواى گەورە لەسەرمان فەرزی کردووە.
٢- ئەمانەت لەپاراستنی مافى خەڵکی:
- پاراستنی کەسایەتی وشەرەفی خەڵکی.
- وپاراستنی ماڵ وسامانیان.
- وپاراستنی خوێنیان.
- وپاراستنی نهێنیەکانیان، وهەموو شتێک کە خەڵکی وەکو ئەمانەت بەتۆی سپاردووە.
خواى گەورە لەباسی سیفەتەکانى کەسە سەرکەوتوو وسەرفرازەکان دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە پارێزەری سپاردە وپەیمانەکانیانن﴾ [سورەتی المؤمنون: 8].

ج: خیانەت، ئەمیش بریتیە لەپشتگوێ خستنی مافەکانى خواى گەورە وهەروەها مافەکانى خەڵکی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نيشانەی مونافیق -دووڕوو- سێ دانەیە» -ولەوانەش- : «ئەگەر ئەمانەتی پێ بسپێردرێت ؛ خیانەت دەکات». [متفق عليه].

ج: بریتیە لەباسکردنی ئەوەى ڕوویداوە یان باسکردنی شتێک ؛ وەکو خۆی.
لەنمونەکانى ڕاستگۆیی:

ڕاستگۆیی لەقسەکردن لەگەڵ خەڵکی.
ڕاستگۆیی لەپەیماندا.
ڕاستگۆیی لەهەموو قسە وکردەوەیەک.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەدڵنیاییەوە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتاوەکو دەبێتە ڕاستگۆترین کەس». [متفق عليه].

ج: درۆ کردن، ئەمیش پێچەوانەى ڕاستیە، ونمونەش لەسەری: درۆ کردن لەگەڵ خەڵکی، وجێبەجێ نەکردنی بەڵێن وپەیمانەکان، وشاهێدی دانى درۆ.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وبەدڵنیاییەوە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت». [متفق عليه]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نيشانەی مونافیق -دووڕوو- سێ دانەیە» -ولەوانەش- : «ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ جێبەجێی ناکات». [متفق عليه].

ج: - ئارامگرتن لە پەرستنی پەروەردگار وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى.
- ئارامگرتن لەسەر سەرپێچی نەکردنی فەرمانەکانى پەروەردگار.
- ئارامگرتن لەسەر ئەو قەدەرانەى کە مرۆڤ بەهۆیانەوە تووشی ئازار وناخۆشی دەبێت، وحەمد وستایشکردنی پەروەردگار لەهەموو کاتێکدا.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ﴾ واتە: ﴿و خوای گەورە ئارامگرانى -خۆڕاگرانی- خۆش دەوێت﴾ [سورەتی آل عمران: 146]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵ وفرمانێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێرە بۆی». [رواه مسلم].

ج: بریتیە لەئارام نەگرتن لەسەر پەرستن وگوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، وئارام نەگرتن لەسەر سەرپێچی نەکردنی فەرمانەکانى پەروەردگار، وتوڕەبوون وناڕەزایی دەربڕین بەقسە وکردەوە سەبارەت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
لەنمونەکانى توڕەیی وناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە قەدەری خواى گەورە:

- هیواخواستن بەمردن.
- لە خۆدان لەکاتی ڕوودانى کارەسات وناخۆشی.
- دڕینی جلوبەرگ.
- قژ تاشین یان پەرش وبڵاوکردنەوەى قژ وڕنینی.
- نزاکردن لەسەر نەفس بەتیاچوونی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)». [رواه الترمذي وابن ماجە].

ج: بریتیە لە هاوکاری کردنی خەڵکی لەنێو خۆیان لەسەر هەق وڕاستی وخێر وچاکەکاری.
لەنمونەکانى هاوکاری:

- هاوکاری بۆ گێڕانەوەى مافەکان.
- هاوکاری بۆ ڕێگری لەستەمکردن.
- هاوکاری بۆ دابینکردن وجێبەجێکردنی پێداویستی خەڵکی وهەژارەکان.
- هاوکاری لەسەر هەموو خێر وچاکەیەک.
- هاوکاری نەکردن سەبارەت بە کردنی گوناهـ وئازاردان ودەستدرێژی.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ 2﴾ واتە: ﴿وهاوكاری وکۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە وپارێزكاری -تەقواداری- و لەخواترسان وە هاوکاری یەکتر مەکەن لەسەر تاوان ودەستدرێژی و لەخوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە﴾ [سورەتی المائدة: 2] پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار بۆ ئیماندار وەکو (خشتەکانى) بینایەک وان؛ هەندێکی هەندێکی تری بەهێز وپتەو دەکات». [متفق عليه]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان برای مسوڵمانە؛ ستەمی لێناکات، وڕادەستی ستەمکاری ناکات، وهەرکەسێک پێداویستی برایەکی جێبەجێ بکات، خواى گەورە پێداویستی بۆ جێبەجێ دەکات، وهەرکەسێک ناخۆشیەک لەسەر مسوڵمانێک لاببات، ئەوا خواى گەورە ناخۆشیەک لە ناخۆشیەکانى ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، وهەرکەسێک -هەڵە وگوناهەکانى- مسوڵمانێک دابپۆشێت، ئەوا خواى گەورە لە قیامەتدا -هەڵە وتاوانەکانى- ئەو دادەپۆشێت». [متفق عليه].

ج: ١- شەرم کردن لە خواى گەورە: ئەمیش بەوە دەبێت کە سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە نەکەیت -سبحانه وتعالى-.
٢- شەرم کردن لەخەڵکی: ئەمیش بەوە دەبێت وازبهێنیت لە قسەی ناشیرین وناڕەوا بەرامبەریان، ودەرنەخستنی شەرمگە -عەورەت- لەپێشیان.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان حەفتا ئەوەندە بەشە» - یان: «شەست ئەوەندە بەشە» - «بەرزترینیان: ووتنی: (ﻻ إله إﻻ الله)یە، ونزمترینیان: لابردنی -شتی- ئازاردەرە -زیانبەخشە- لەسەر ڕێگاوبانی خەڵکی، وشەرم کردن بەشێکە لەئیمان». [رواه مسلم].

ج: سۆز وبەزەیی دەبێتە هۆی چاکەکار بوون بەرامبەر ئەو کەسەی ڕەحم وبەزەیی پێدەبرێت، وبریتیە لەویستنی خێر وچاکە بۆ ئەو کەسەی ڕەحمی پێدەکرێت، ولە نمونەکانى:
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بە گەورە و بەتەمەکان وڕێزلێگرتنیان، وهەروەها سۆز وبەزەیی بەرامبەر منداڵ وکەم تەمەنەکان.
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بەهەژارەکان وخاوەن پێویستیەکان.
- ڕەحمەت وبەزەیی بەرامبەر بەئاژەڵەکان ئەمیش بەوە دەبێت خواردنی پێبدەیت وئازاری نەدەیت.
لەم بارەیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر، وەکو نمونەی لاشەیەک وایە ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش بەشدار دەبن لەو ناڕەحەتی وئازارە». [متفق عليه]. وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان خواى میهرەبان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە ئێوەدا دەکات». [رواه أبو داود والترمذي].

ج: خۆشویستنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت﴾ [سورەتی البقرة: 165].
خۆشویستنی پێغەمبەر ﷺ.
سەروەرمان فەرموویەتی:
«سوێند بە ئەو زاتەى نەفسی منی بەدەستە، هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی». [رواه البخاري].
خۆشویستنی ئیمانداران، وخۆشویستنی خێر بۆیان هەروەکو چۆن بۆ خۆت پێت خۆشە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕی کامڵ نییە هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت». [رواه البخاري].

ج: بریتیە لە ڕووخۆشی بەرامبەر خەڵکی، لەگەڵ ئاسوودەیی وزەردەخەنە ونەرمونیانی ودەرخستنی دڵخۆشی لەکاتێ گەیشتن پێیان.
ئەمیش پێچەوانەی ڕووگرژییە بەڕووی خەڵکیدا چونکە ڕووگرژی بەرامبەریان دەبێـتە هۆی دوورکەوتنەوەیان.
سەبارەت بە فەزڵ وپاداشتی ئەم کردەوەیە چەند فەرموودەیەک هاتووە، لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت ئەگەر گەیشتنت بێت بە برایەکت بە ڕوویەکی خۆش وگەشەوە». [رواه مسلم]. وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زەردەخەنەت -ڕووخۆشیت- بەڕووی براکەتدا ؛ بۆ تۆ خێرە». [رواه الترمذي].

ج: بریتیە لەهیواخواستن بەنەمانى نیعمەت لەسەر کەسێک یان حەزنەکردن بەوەى نیعمەتێک بەکەسێک بەخشراوە.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ واتە: ﴿وە پەنات پێ دەگرم لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات﴾ [سورەتی الفلق: 5]
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕقتان لە یەکتری نەبێتەوە, وحەسوودی بە یەکتری مەبەن، وپشت لە یەکتری مەکەن، وبەندەی خودا بن بە برایەتیەوە». [رواه البخاري ومسلم].

ج: بریتیە لەگاڵتەکردن بەبرای مسوڵمانت و بەکەمدانانى، وئەمیش جائیز وڕێگەپێدراو نییە.
خواى گەورە نەهی لەمە کردووە، ودەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ وَمَنْ لَمْ يَتُبْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە با ھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکارەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکارەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناووناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێك کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن﴾ [سورەتی الحجرات: 11].

ج: بریتیە لەوەى مرۆڤ خۆی لەسەرەوەى خەڵکی نەبینێت، بۆیە هیچ یەکێک بەکەم دانانێت، وهەرگیز هەق وڕاستی ڕەت ناکاتەوە وقبوڵی دەکات.
- خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا﴾ واتە: ﴿بەندە تایبەتەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە سادەیی وهێمنی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی وبێ فیز کردن)[سورة الفرقان: 63]، واتا: لووتبەرز نین وبێ فیزن، وکەسانێکی خاکی وسادەن. - وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەپێناوى خواى گەورە سادە بێت -بێ فیز بێت- ئەوا خواى گەورە بەرزی دەکاتەوە». [رواه مسلم]. - وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن (-بێ فیز- بن بەرامبەر یەکتر) بۆ ئەوەى هیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات، وهیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات ». [رواه مسلم].

ج: ١- خۆبەگەورەزانین بەرامبەر بە هەق وڕاستی، ئەمیش بریتیە لە ڕەتکردنەوەى وقبوڵ نەکردنی.
٢- خۆبەگەورەزانین بەسەر خەڵکیەوە، ئەمیش بریتیە لە بەکەمدانانیان وهیچ نرخێکیان نەبێت لەلات.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەیەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی (بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی)». [رواه مسلم].
- (ڕەتدانەوەى هەق): واتە نکۆڵی کردن لەوەى هەقیقەت وڕاستیە وناکرێت نکۆڵی لێبکرێت.
- (بەکەمزانینی خەڵکی): بریتیە لە نرخ دانەنان بۆیان و بەچاوی کەم سەیرکردنیان.
- کەسێک جلوبەرگ وپێڵاوی جوان ونوێی لەبەر بکات ئەمە خۆبەگەورەزانین نییە.

ج: - فێڵکردن لە فرۆشتن وکڕین، وئەمیش بریتیە لە شاردنەوەى عەیبە وکەموکورتی شتومەک.
- فێڵکردن لە فێربوونی زانست، بۆ نمونە فێڵکردنی قوتابی لەتاقیکردنەوەکاندا.
- فێڵکردن لە قسە، وەکو شاهێدی دانى درۆ و درۆکردن.
- وەفادار نەبوون و بەسەر نەبردنی ئەو قسەیەی دەیکەیت یان ئەو ڕێککەوتنەى لەنێوان تۆ کەسێکی تردا هەیە.
وسەبارەت بەنەهی کردن لەفێڵکردن، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەلای کۆمەڵێک خواردن تێپەڕبوو، دەستی خستە نێوی، ودەستی تەڕی بەرکەوت، وفەرمووی: «ئەمە چییە ئەی خاوەنی خواردنەکە؟»، -خاوەنەکەى- ووتی: باران لێی داوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی: «ئەی بۆچی نەتخستە سەرەوە بۆئەوەى خەڵکی بیبینن؟ ئەوەى فێڵ بکات لە من نییە». [رواه مسلم].
(کۆمەڵێک خواردن): مەبەست ئەوەیە خواردنەکە لەنێو شتێک وەکو سەبەتەیەکی گەورە دانراو بوو بەسەر یەکەوە.

ج: بریتیە لەباسکردنی مسوڵمانێک بەشێوەیەک لەکاتی ئامادەنەبوونی کە پێی ناخۆشە ئەگەر بیبیستێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿(وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردوویی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە وەرگر وبەبەزەییە﴾ [سورەتی الحجرات: 12].

ج: بریتیە لەهێنان وبردنی قسە لەنێوان خەڵکی بەمەبەستی خراپکردنی پەیوەندیان.
- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی دوو زمان (نەمیمەکار) ناچێتە بەهەشتەوە». [رواه مسلم].

ج: بریتیە لە قورسی دوواکەوتن لەئەنجامدانى خێر وچاکە وئەو شتانەى واجبە لەسەر مرۆڤ ئەنجامی بدات.
بۆ نمونە:
تەمەڵی لە ئەنجامدانى واجبەکان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا 142﴾ واتە: ﴿بە ڕاستی دووڕووەکان دەیانەوێت خوا بخەڵەتێنن کەچی (لەبەرامبەردا) خوا خەڵەتێنەری ئەوانە (وفڕوفێڵەکانیان پووچەڵ دەکاتەوە) ھەر کاتێکیش ھەستن بۆ نوێژ بە تەمەڵی وسستی ھەڵدەستن وڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن وە یادی خوا ناکەن بەکەمی نەبێت﴾ [سورەتی النساء: 142]
پێویستە ئیماندار واز لەتەمەڵی وخاوی ودانیشتنی بێ کارکردن بهێنێت، ودەبێت هەوڵبدات بۆ کارکردن وجوڵە وجدی بوون وکۆششکردن لەم ژیانەدا بەشێوەیەک ببێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

ج: ١- توڕەبوونێکی ستایشکراو: ئەمیش بریتیە لەتوڕەبوون لەپێناو خواى گەورە ئەگەر کافرەکان یان مونافیقەکان سنووەکانی خودایان تێپەڕاند وبێڕێزیان کرد.
٢- توڕەبوونێکی سەرزەنشتکراو: ئەمیش بریتیە لەو توڕەبوونەی کە مرۆڤ شتێک دەڵێت یان دەکات لەکاتێکدا نابێت بەو شێوەیە بێت.
چارەسەری توڕەیی سەرزەنشتکراو:

- دەستنوێژگرتن.
- دانیشتن ئەگەر بەپێوە بوو، وپاڵکەوتن ئەگەر دانیشتوبو.
- پابەند بێت بەوەسیەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەمبارەیەوە، کە فەرمووی: «توڕە مەبە».
- زاڵ بێت بەسەر نەفسی خۆیدا کاتێک پاڵی پێوە دەنێـت بۆ توڕە بوون.
- پەناگرتن بە خواى گەورە لەشەیتانى نەفرینلێکراو، ئەمیش بەووتنی: (أعوذ باللهِ مِنَ الشَّيطانِ الرَّجيمِ).
- بێدەنگ بوون.

ج: - سیخوڕی بریتیە لەگەڕان بەدواى عەیب وکەموکورتی خەڵکی وئەو شتانەی لەچاوی خەڵکی دەشارنەوە.
نمونە لەسەر سیخوڕی حەرامکراو:

- سەیرکردنی شتی تایبەتی خەڵکی لەنێو ماڵی خۆیاندا.
- گوێگرتن بۆ قسەی خەڵکانێک لەکاتێکدا ئەوان پێی نەزانن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَلَا تَجَسَّسُوا ...﴾ واتە: ﴿وسیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن)[سورەتی الحجرات: 12].

ج:زیادەڕۆیی کردن -ئیسراف کردن- : بریتیە لەخەرجکردنی پارە وسامان لەشتێکدا کە مافى خۆی نییە تێیدا خەرج بکرێت.
وپێچەوانەکەى:
ڕەزیلیە: ئەمیش بریتیە لە خۆگرتنەوە لەخەرجکردنی پارە وسامان لەشتێکدا کە مافى خۆیەتی تێیدا خەرج بکرێت.
ڕاست ودروستي بریتیە لەمامناوەندی لەنێوانیان، وئەمیش بریتیە لەوەى مسوڵمان بەسەخاوەت بێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا‏﴾ واتە: ﴿وە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان) نە زیادەڕۆیی و نە ڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) دەکەن (بەڵکو) هەڵبژاردني مامناوەندیە لەو نێوانەدا﴾ [سورەتی الفرقان : 67].

ج: ترسنۆکی: بریتیە لە ترسان لەو شتەى کە نابێت مرۆڤ لێی بترسێت.
وەکو ترسان لەوتنی هەق وڕاستی، وترسان لەنکۆڵی کردن لەخراپە.
ئازایەتی:
بریتیە لە نەترسان سەبارەت بەپابەندبوون بەهەق وڕاستی، ونمونەش لەسەری پێشڕەوی کردنە بۆ گۆڕەپانی جیهاد بە مەبەستی بەرگری لە ئیسلام ومسوڵمانان.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنزایەکدا دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إنِّي أعوذُ بكَ من الجُبنِ...» واتە: «خودایە من پەنا بەتۆ دەگرم لەترسنۆکی...». وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە» [رواه مسلم].

ج: -وەکو نەفرەت کردن وجوێندان.
- وەکو وتنی: فڵان کەس (حەیوانە) یان هاوشێوەى ئەمە.
- یان باسکردنی شەرمگە لە وشە ناشیرین وناشیاوەکان.
- وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەهەموو ئەمانە کردووە، وفەرموویەتی: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتلێکەر وجوێندەر ودەمشڕ نییە». [رواه الترمذي وابن حبان].

ج: ١- نزا کردن بەوەى خواى گەورە ڕەوشتی جوانت پێ ببەخشێت ویارمەتیت بدات بۆئەوەى پێوەى پابەند بیت.
٢- هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە -عز وجل-، وئەو زاتە مەزنە هەموو شتێک سەبارەت بە تۆ دەزانێت ودەتبیستێت ودەتبینێت.
٣- پاداشتی ڕەوشت جوانیت لەبیر بێت کەهۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
٤- بیر بکەرەوە لەسەرەنجامى خراپی ڕەوشتی خراپ کە هۆکارە بۆ چوونە دۆزەخ.
٥- ڕەوشت جوانى دەبێتە هۆی خۆشویستنی خواى گەورە وخۆشویستنی خەڵکی، وڕەوشت خراپی هۆکارە بۆ ڕق لێبوونی خواى گەورە وڕق لێبوونی خەڵکی لە ئەو کەسە.
٦- خوێندنەوەى سیرەی (ژیاننامەى) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچاولێکردن وپەیوەست بوون بە ڕێبازی سەروەرمان.
٧- هاوڕێیەتی کردنی کەسی چاکەکار ودوورکەوتنەوە لەهاوڕێیەتی کردنی کەسی خراپەکار.