بەشی ڕاڤەکردن -تەفسیر-

ج: سورەتی -الفاتحة- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، ومیهرەبانترین (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * ئێمە بە تەنها تۆ دەپەرستین و بەتەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین (5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * ڕێنموێنیمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیوە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینیان لێگیراوە لە جولەکەکان وهاوشێوەکانیان ونەک ڕێبازی ئەوانەیش کە گومڕا بوون لە گاورەکان وهاوشێوەکانیان (7)[سورەتی الفاتحة: 1 - 7].
ڕاڤەی ئایەتەکان:

ناونراوە بە سورەتی -الفاتحة- ؛ چونکە کتێبی خواى گەورە (قورئان) بەم سورەتە دەستپێدەکات.
{بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ} 1- ﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1)﴾ ؛ بەناوى خواى گەورە دەستدەکەم بەخوێندنی قورئان، داواى یارمەتی لەپەروەردگار دەکەم وداواى بەخشینی پیرۆزی وبەرەکەت دەکەم بەهێنانى ناوی ئەو زاتە مەزنە.
﴿الله﴾ واتا: پەرستراو بەهەق، وناوى (الله) تایبەتە بەئەو زاتە مەزنە و بۆ هیچ یەکێکی تر بەکارنایەت.
﴿ئەڕەحمان:الرَّحْمَن﴾ واتا: خاوەن ڕەحمەتی فراوان کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.
﴿ئەلڕەحیم:الرَّحِيم﴾ ؛ واتا: خاوەن ڕەحم وبەزەیی تایبەت بەرامبەر ئیمانداران.
{ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ} 2- ﴿الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهان بێت (2)﴾ واتا: هەموو جۆرەکانى حەمد وستایش وکەماڵ تەنها بۆ ئەو زاتە مەزنەیە -سبحانه وتعالى-.
{ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ} ﴿الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، میهرەبانترین﴾ واتا: خاوەنی ڕەحمەتی فراوانە کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە، و خاوەنی ڕەحمی تایبەتە بۆ ئیمانداران.
{مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ} 4- ﴿مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- (4)﴾ ؛ ڕۆژی قیامەت ناوى زۆری هەیە یەکێک لەناوەکانى (ڕۆژی لێپرسینەوە ودادگایی کردن : یوم الدین).
{إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ} 5- ﴿إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * ئێمە بە تەنها تۆ دەپەرستین و بەتەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین (5)﴾ واتا: تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها داواى یارمەتی لەتۆ دەکەین.
{ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ} 6- ﴿اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * ڕێنموێنیمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست (6)﴾ : ئەمیش بریتیە لەهیدایەتدان وڕێنموێنی کردن بۆ ئیسلام وسونەت.
{صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ} 7- ﴿صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیووە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینیان لێگیراوە ونەک ڕیزی ئەوانەیش کە گومڕا بوون (7)﴾ واتا: ڕێگای بەندەکانى خوا لەچاکەکاران ولەپێغەمبەران وئەوانەى شوێنکەوتوویانن، نەک ڕێبازی جولەکە وگاوڕەکان.
- وسونەتە لەپاش خوێندنی سورەتەکە بڵێت: (ئامین) واتە: خوایە نزاکانمان وەڵام بدەرەوە، چونکە سورەتی -الفاتحة- دوو بەشە: بەشێکی ستایشی پەروەردگار، وبەشی دووەمی نزا و دۆعا کردنە.

ج: سورەتی -الزلزلة- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا * کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی (1) وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا * وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی (ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە (2) وَقَالَ الْإِنْسَانُ مَا لَهَا * وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟ (3) يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا * لەو ڕۆژەدا (زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە (4) بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا * کە پەروەردگاری تۆ وەحی بۆ کردووە (5) يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ * لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بە پەشێوی بۆئەوەى (پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت (6) فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ * ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەر وردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ * وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەر وردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە (8)[سورەتی الزلزلة: 1 - 8].
ڕاڤەی -تەفسیری- ئایەتەکان:
{إِذَا زُلۡزِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ زِلۡزَالَهَا} 1- ﴿إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ﴾ : ئەگەر زەوی هێنرایە لەرزە لەڕۆژی قیامەتدا چوڵە ولەرزەیەکی ئێجگار زۆر
{وَأَخۡرَجَتِ ٱلۡأَرۡضُ أَثۡقَالَهَا} ﴿وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ﴾ : وە زەوی ئەوەی لەخۆی گرتووە لە مردووەکان وشتی تر فڕێي دەداتە دەرەوە
{وَقَالَ ٱلۡإِنسَٰنُ مَا لَهَا} ﴿وَقَالَ الْإِنْسَانُ مَا لَهَا﴾ : خەڵکی بەسەرسوڕمانەوە دەڵێن: ئەوە چیە بۆچی زەوی دەجوڵێت ودەلەرزێت؟!
{يَوۡمَئِذٖ تُحَدِّثُ أَخۡبَارَهَا} ﴿يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ﴾ : لەو ڕۆژە مەزنەدا زەوی ئەو کردەوانە دەگێڕێتەوە کە لەسەری ئەنجام دراوە لە چاکە وخراپە کاری.
{بِأَنَّ رَبَّكَ أَوۡحَىٰ لَهَا} ﴿بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَى لَهَا ﴾ : لەبەرئەوەى خواى گەورە پێی ڕاگەیاند وفەرمانى ئەمەى پێکرد.
{يَوۡمَئِذٖ يَصۡدُرُ ٱلنَّاسُ أَشۡتَاتٗا لِّيُرَوۡاْ أَعۡمَٰلَهُمۡ} ﴿يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ﴾ : لەو ڕۆژە مەزنەدا، کە زەوی دێتە لەرزین، خەڵکی بەکۆمەڵ دێن بۆ شوێنی لێپرسینەوە ؛ بۆئەوەى کردەوەکانیان پێ پیشان بدرێت کە لەدونیا ئەنجامیان دابوو.
{فَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٍ خَيۡرٗا يَرَهُۥ} ﴿فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ﴾ : هەرکەسێک بەقەد کێشی مێروولەیەک کردەوە بکات لە کردەوەى خێر وچاک ؛ لەپێش خۆی دەیبینێت.
{وَمَن يَعۡمَلۡ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ شَرّٗا يَرَهُۥ} ﴿وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ﴾ : وە هەرکەسێک بەقەد کێشی مێروولەیەک کردەوە بکات لە کردەوەى شەڕ وخراپە ؛ لەپێش خۆی دەیبینێت.

ج: سورەتی -العادیات- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا * سوێند بە ئەو ئەسپانەى تاودەدەن(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا) (1) فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا * وە سوێند بە ئەو ئەسپانەى ئاگر ھەڵدەگیرسێنن لەبەرد بەناڵی سمیان (2) فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا * وە سوێند بەو (ئەسپانەی) ھێرش دەبەن لە بەیانیاندا (3) فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا * کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن (4) فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا * وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا (5) إِنَّ الْإِنْسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ * بەڕاستی مرۆڤ دەست گیرۆیە لە ئەنجامداني ئەوچاکە کاریانەی کە پەروەردگاری ئەمری پێکردووە ئەنجامی بدات (6) وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ * وە بێگومان خۆی لەسەر نا سوپاست گوزاری شایەدە (7) وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ * وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە (8) أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ * دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە) (9) وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ * وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە
(10) إِنَّ رَبَّهُمْ بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَخَبِيرٌ * بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان (11)[سورەتی العاديات: 1 - 11].
ڕاڤەی ئایەتەکان:

{وَٱلۡعَٰدِيَٰتِ ضَبۡحٗا} 1- ﴿وَالْعَادِيَاتِ ضَبْحًا ﴾ : خواى گەورە سوێند دەخوات بەو ئەسپانەى کە غار دەدەن هەتاوەکو دەنگی هەناسەی دەبیسترێت بەهۆی توندی غاردانيان.
{فَٱلۡمُورِيَٰتِ قَدۡحٗا} 2- ﴿فَالْمُورِيَاتِ قَدْحًا ﴾ : وە خواى گەورە سوێند دەخوات بەو ئەسپانەى بەناڵیان ئاگر هەڵدەگیرسێنن کاتێک دەدەن لە بەردەکان بەهۆی توندی بەرکەوتنیان.
{فَٱلۡمُغِيرَٰتِ صُبۡحٗا} 3- ﴿فَالْمُغِيرَاتِ صُبْحًا ﴾ : وە خواى گەورە سوێند دەخوات بەو ئەسپانەى کە هێرش دەبەن بۆ سەر دوژمن لە دەمەو بەیاندا.
{فَأَثَرۡنَ بِهِۦ نَقۡعٗا} 4- ﴿فَأَثَرْنَ بِهِ نَقْعًا ﴾ : بەهۆی غاردانیانەوە تەپ وتۆز دروست دەبێت.
{فَوَسَطۡنَ بِهِۦ جَمۡعًا} 5- ﴿فَوَسَطْنَ بِهِ جَمْعًا ﴾ : بە سوارچاکەکانیانەوە خۆیان دەخەنە نێو کۆمەڵێک لەدوژمنان.
{إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٞ} 6- ﴿إِنَّ الْإِنْسَانَ لِرَبِّهِ لَكَنُودٌ ﴾ : بەڕاستی مرۆڤ دەست گیرۆیە لە ئنجامداني ئەو چاکە کاریانەی پەروەردگاری فەرمانى پێکردووە ئەنجامی بدات.
{وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٞ} 7- ﴿وَإِنَّهُ عَلَى ذَلِكَ لَشَهِيدٌ ﴾ : وە مرۆڤ لەسەر خۆگرتنەوەی لە ئەنجامداني چاکەکاریەکان شاهێدە لەسەر خۆی، ناتوانێت نکۆڵی لێبکات چونکە زۆر ڕوونە.
{وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلۡخَيۡرِ لَشَدِيدٌ} 8- ﴿وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ﴾ : بەهۆی زۆری خۆشویستنی سەروەت وسامان ؛ ڕەزیل وچروک دبێت
{أَفَلَا يَعۡلَمُ إِذَا بُعۡثِرَ مَا فِي ٱلۡقُبُورِ} 9- ﴿أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِي الْقُبُورِ ﴾ : ئایا ئەم مرۆڤە کە هەڵخەڵەتاوە بەژیانی دونیا نازانێت لەوکاتەی خواى گەورە مردووەکانی لەنێو گۆڕەکاندان زیندو كردەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە ؛ لەو کاتەدا ڕووداوەکان بەو شێوەیە نابێت کە ئەو بیری لێدەکردەوە ؟!
{وَحُصِّلَ مَا فِي ٱلصُّدُورِ} 10- ﴿وَحُصِّلَ مَا فِي الصُّدُورِ ﴾ : وئاشکرا وڕوون کرایەوە ئەوەى لەنێو دڵەکاندایە لەنیەت وبیروباوەڕەکان وهتد.
{إِنَّ رَبَّهُم بِهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّخَبِيرُۢ} 11- ﴿إِنَّ رَبَّهُمْ بِهِمْ يَوْمَئِذٍ لَخَبِيرٌ ﴾ : بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا زۆر ئاگادار وشارەزایە سەبارەت بەئەوان وکردەوەکانیان، وهیچ شتێکی لێ شاراوە نیە دەربارەی بەندەکانى، وهەریەکەو پاداشتی خۆی وەردەگرێت

ج: سورەتی -القارعة- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿الْقَارِعَةُ * ڕۆژی داچڵەکێنەر ( -ئەلقاریعە- یەکێکە لە ناوەکانى ڕۆژی قیامەت) (1) مَا الْقَارِعَةُ * ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟ (2) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ * تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟ (3) يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ * ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە (4) وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ * وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێدێت (5) فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ * ئەمجا ئەوەی کێشی (چاکەکانی) قورس وگران بێت (6) فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ * ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا دەبێت (7) وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ * وە ئەوەی کێشی (چاکەکانی) سووک بێت (8) فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ * ئەوە جێی ئەو (ھاویە)یە (9) وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ * تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟ (10) نَارٌ حَامِيَةٌ * ئاگرێکی ھەڵگیرساوە (11)[سورەتی القارعة: 1-11].
تەفسیری ئایەتەکان:

{ٱلۡقَارِعَةُ} 1- ﴿الْقَارِعَةُ * ڕۆژی داچڵەکێنەر﴾ : ئەو کاتەى کە دڵی خەڵکی دادەچڵەکێت چونکە ساتێکی پڕ لە مەترسی وناڕەحەتیە.
{مَا ٱلۡقَارِعَةُ} 2- ﴿مَا الْقَارِعَةُ ﴾ : ئایە ئەم کاتە چییە کە دڵی خەڵکی دادەچڵەکێت بەهۆی زۆری ترس وناڕەحەتی تێیدا؟!
{وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡقَارِعَةُ} 3- ﴿وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ ﴾ : تۆ چووزانیت -ئەی پێغەمبەر ﷺ - ئەم ساتە چییە کە دڵی خەڵکی دادەچڵەکێت بەهۆی زۆری ترس وناڕەحەتیەکان؟! ئەوە ڕۆژی قیامەتە.
{يَوۡمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلۡفَرَاشِ ٱلۡمَبۡثُوثِ} 4- ﴿يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ﴾ : کاتێک لەو ڕۆژەدا دڵی خەڵکی پڕ لەترسە ودادەچڵەکێت وەکو پەپولە پەرش وبڵاوبوونەتەوە هەندێک لێرە وهەندێک لەوێ.
{وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٱلۡمَنفُوشِ} 5- ﴿وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ ﴾ : وشاخەکان وەکو خوری شیکراوەیان لێدێت بەهۆی خاوى وسووکی ڕۆیشتن وجووڵەیان.
{فَأَمَّا مَن ثَقُلَتۡ مَوَٰزِينُهُۥ} 6- ﴿فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ ﴾ : هەرکەسێک کێشی کردەوە چاکەکانى قورستر بێت لە کێشی کردەوە خراپەکانى.
{فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ} 7- ﴿فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ﴾ : ئەوا لەنێو ژیانێکی خۆشدایە وڕازیە بەوەى لەبەهەشتدا پێی دەبەخشرێت.
{وَأَمَّا مَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ} 8- ﴿وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ ﴾ : بەڵام هەرکەسێک کێشی کردەوە خراپەکانى قورستر بێت لەکێشی کردەوە چاکەکانى.
{فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٞ} 9- ﴿فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ﴾ : ئەوا شوێنی مانەوەى لەدۆزەخدایە لەڕۆژی قیامەت.
{وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا هِيَهۡ} 10- ﴿وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ﴾ : -ئەی پێغەمبەر ﷺ- تۆ چووزانیت (هاویە:دۆزەخ) چییە؟
{نَارٌ حَامِيَةُۢ} 11- ﴿نَارٌ حَامِيَةٌ﴾ : لەدۆزەخدا (لەهاویەدا) ئاگرێکی زۆر بەتین هەیە لەگەرمی وئازارداندا.

ج: سورەتی -التکاثر- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ * ئێوەی بێ ئاگا کردووە شانازیتان بە زۆریی سەروەت و سامانەوە (1) حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ * تا ئەوکاتەی دەمرن دەبرێنە گۆڕستان (2) كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ * وامەکەن ! لەمەولا دەزانن
(3) ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ * دووبارە وامەکەن لەمەولا دەزانن (4) كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ * وانیە (وەکو خۆتان دەیزانن) ئەگەر(ئەنجامی خۆتان) بزانیایە بەدڵنیاییەوە (وا بێ ئاگا نەئەبوون) (5) لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ * سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (6) ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ * دووبارە سوێند بەخوا دڵنیا بن بە چاوی ڕاستەقینە دەی بینن (7) ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێک کە خوا پێی دابوون لەدونیادا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت (8)[سورەتی التكاثر: 1-8].
تەفسیرەکەى:

{أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ} 1- ﴿أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ﴾ : -ئەی خەڵکینە- شانازی کردن بەماڵ وسامان ومنداڵەوە سەرقاڵی کردن لەپەرستن وگوێڕایەڵی کردنی خواى گەورە.
{حَتَّىٰ زُرۡتُمُ ٱلۡمَقَابِرَ} 2- ﴿حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ﴾ : هەتاوەکو دەمرن ودەچنە نێو گۆڕەکانتانەوە.
{كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ} 3- ﴿كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴾ : نەدەبوو شانازی کردن پێیانەوە سەرقاڵتان بکەن لەپەرستنی خواى گەورە وگوێڕایەڵیکردنی، سەرەنجامی ئەم سەرقاڵبوونە دەزانن.
{ثُمَّ كَلَّا سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ} 4- ﴿ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ﴾ : پاشان دووبارە سەرەنجامی دەزانن.
{كَلَّا لَوۡ تَعۡلَمُونَ عِلۡمَ ٱلۡيَقِينِ} 5- ﴿كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴾ : بەڕاستی ئەگەر یەقین ودڵنیا بوونایە لەوەى زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای خواى گەورە، و لەسەر کردەوەکانتان پاداشتتان دەداتەوە، ئەوا هەرگیز شانازی کردن بەماڵ وسامان ومنداڵەوە سەرقاڵی نەدەکردن لەپەرستن وگوێڕایەڵیکردنی خواى گەورە.
{لَتَرَوُنَّ ٱلۡجَحِيمَ} 6-﴿لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴾ : سوێند بە الله دۆزەخ دەبینن لەڕۆژی قیامەتدا.
{ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيۡنَ ٱلۡيَقِينِ} 7- ﴿ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ﴾ : پاشان بەدڵنیاییەوە دەیبینن کە هیچ گومانێکی تێدا نییە.
{ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ} 8- ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ﴾ : پاشان خواى گەورە پرسیارتان لێدەکات لەو ڕۆژەدا سەبارەت بەو نیعمەتانەى پێی بەخشی بوون لە تەندروست باشی ودەوڵەمەندی وهتد.

ج: سورەتی -العصر- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿وَالْعَصْرِ * سوێند بەکات (1) إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ * بێگومان ھەموو خەڵکی لە زیاندان (2) إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ * جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێنابێت وکردەوە چاکەکانیان کردبێت وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئاینی ڕاست (ودەست پێوەگرتنی، وکارکردن بەفەرمانەکانی خوا) وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن (لەسەر پەرستن وبەندایەتی بۆ خوا) (3)[سورەتی العصر: 1 - 3].
تەفسیرەکەى:

{وَٱلۡعَصۡرِ} 1- ﴿وَالْعَصْرِ ﴾ : خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سوێندی بەکات وزەمان خواردووە.
{إِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ لَفِي خُسۡرٍ} 2- ﴿إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ﴾ : واتا هەموو مرۆڤێک لەتیاچوون وخەسارۆمەندیدایە.
{إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ} 3- ﴿إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْر﴾ : مەگەر ئەوانە نەبێت کە ئیمانیان هێناوە وکردەوەى چاکیان ئەنجامداوە، و لەگەڵ ئەمەیشدا بانگەوازیان کردووە بۆ ڕێبازی هەق وڕاستی کە ئاینی ئیسلامە وئارامگر بوون لە بانگەوازیەکەیان، ئەوانە براوەن وڕزگاریان بووە لە دۆڕان وخەسارۆمەندی.

ج: سورەتی -الهمزة- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ * سزاو لەناوچوون بۆ ھەموو عەیبگرێکی تانەدەر) (1) الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ * ئەوەی کە ھەرماڵ و سامان کۆ دەکاتەوە ودەیبژێرێ (2) يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ * وا دەزانێ کە ماڵەکەی ھەر دەیھێڵێتەوە (3) كَلَّا لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ * نەخێر وانیە، بێگومان فڕێ دەدرێتە ناو ئاگرێکی تێکشکێنەرەوە (4) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ * تۆ چووزانیت ئەو ئاگرە چیە (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ * ئاگرێکی تاودراوی خوایە (6) الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ * کە دێ بەسەر دڵاندا (ھوروژم دەباتە سەر دڵان) (7) إِنَّهَا عَلَيْهِمْ مُؤْصَدَةٌ * بێگومان ئەو ئاگرە داخراوە لەسەریان (و دەرچوونیان نییە) (8) فِي عَمَدٍ مُمَدَّدَةٍ * (زنجیر کراون) لەناو چەند کۆتێکی ڕاکشاودا (بەستراونەتەوە بەچەند ستونێکی بەرزو بڵندەوە) (9)[سورەتی الهمزة: 1-9].
تەفسیرەکەى:

{وَيۡلٞ لِّكُلِّ هُمَزَةٖ لُّمَزَةٍ} 1- ﴿وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ ﴾ : ئاخ وپەژارەی گەورە وسزای سەخت بۆ ئەو کەسەی زۆر غەیبەتی خەڵکی دەکات، وتانەیان لێدەدات.
{ٱلَّذِي جَمَعَ مَالٗا وَعَدَّدَهُۥ} 2- ﴿الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ ﴾ : ئەو کەسەی غەم وهەوڵدانى بۆ کۆکردنەوەى پارە وسامان وژماردنیەتی، وهیچ غەم وهەوڵدانێکی تری نییە جگە لەوە نەبێت.
{يَحۡسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخۡلَدَهُۥ} 3- ﴿يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ ﴾ : پێی وایە ماڵ وسامانەکەى کە کۆی کردووەتەوە لەمردن ڕزگاری دەکات، و بەهەتاهەتایی لەدونیادا دەمێنێتەوە.
{كَلَّاۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِي ٱلۡحُطَمَةِ} 4- ﴿كَلَّا لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ ﴾ : بەو شێوەیە نییە کە ئەم نەزانە بیری لێدەکاتەوە، فڕێ دەدرێتە نێو ئاگری دۆزەخ کە دەیشکێنێت و ورد وخاشی دەکات هەرشتێک فڕێ بدرێتە نێوی بەهۆی زەبری وتوندی.
{وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا ٱلۡحُطَمَةُ} 5- ﴿وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ ﴾ : -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەم دۆزەخە چییە کە هەرشتێک فڕێ بدرێتە نێوی تێکی دەشکێنێت و وورد وخاشی دەکات ؟!
{نَارُ ٱللَّهِ ٱلۡمُوقَدَةُ} 6- ﴿نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ﴾ : ئەو ئاگری الله یە کە داگیرساو وبڵێسەدارە.
{ٱلَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى ٱلۡأَفۡـِٔدَةِ} 7- ﴿الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ﴾ : دەچێتە نێو لاشە وخۆی دەگەیەنێت بەدڵی خەڵکی.
{إِنَّهَا عَلَيۡهِم مُّؤۡصَدَةٞ} 8- ﴿إِنَّهَا عَلَيْهِمْ مُؤْصَدَةٌ﴾ : ئەو دۆزەخە دادەخرێت لەسەر ئەوانەى تێیدا سزا وئازار دەدرێن.
{فِي عَمَدٖ مُّمَدَّدَةِۭ} 9- ﴿فِي عَمَدٍ مُمَدَّدَةٍ﴾ : بە پایەى زۆر درێژ دادەخرێن بۆئەوەى لێی دەرنەچن.

ج: سورەتی -الفیل- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ * ئایا نەت بینی کە پەروەردگارت چی کرد بە خاوەن فیلەکان (بە ئەبرەھە ولەشکرەکەی کە ویستی کەعبەی پیرۆز بڕوخێنێت)؟ (1) أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ * ئایا فڕوفێڵەکەیانی پوچەڵ نەکردەوە (2) وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ * وە (ئایا) نەیناردە سەریان باڵندەی -ئەبابیلی- زۆر و پۆل پۆل (3) تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ * بەرد بارانیان دەکردن بە ووردە زیخی گڵین (4) فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ * سەرئەنجام (لەشکرەکەی ئەبرەھەی) وەک کای خوراو لێکرد (5)[سورەتی الفيل: 1-5].
تەفسیرەکەى:

{أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصۡحَٰبِ ٱلۡفِيلِ} 1- ﴿أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيل﴾ : ئایا نەتزانى -ئەی پێغەمبەر ﷺ- پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەهە وهاوڕێکانى -خاوەن فیلەکان- کاتێک ویستیان کەعبە بڕوخێنن؟!
{أَلَمۡ يَجۡعَلۡ كَيۡدَهُمۡ فِي تَضۡلِيلٖ} 2- ﴿أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيل﴾ : خواى گەورە پیلانە خراپەکەیانی پوچەڵکردەوە کە بۆ ڕووخاندنی کەعبە دایان نابوو، ئەوەى ویستیان بەدەستیان نەهێنا کە مەبەستیان بوو چیتر خەڵکی ڕووی تێ نەکات وحەج نەکەن، وهیچ یەکێک لەپیلانەکەیان سەری نەگرت.
{وَأَرۡسَلَ عَلَيۡهِمۡ طَيۡرًا أَبَابِيلَ} 3- ﴿وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ﴾ : خواى گەورە جۆرە باڵندەیەکی ناردە سەریان ناوى -ئەبابیل- بوو کە بەپۆل پۆل هێرشیان دەکردە سەریان.
{تَرۡمِيهِم بِحِجَارَةٖ مِّن سِجِّيلٖ} 4- ﴿تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ﴾ : ئەم باڵندانە بە وردە زیخی گڵین بەردبارانیان دەکردن.
{فَجَعَلَهُمۡ كَعَصۡفٖ مَّأۡكُولِۭ} 5- ﴿فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ﴾ : سەرەنجام خواى گەورە وەکو کا وگڵای خوراوی لێکردن کە ئاژەڵ دەیخوات وپێی لەسەر دەنێت.

ج: سورەتی -قریش- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ * (لەشکری ئەبرەھەی لە ناو برد وتەفر وتونای کردن) لەبەر ھۆگری قوڕەیش (1) إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ * ھۆگریان بە ھاتووچۆی زستانان (بۆ یەمەن) وھاوینان (بۆ شام) واتە(تا لێیان تێک نەچێت) (2) فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ * دەی با (قوڕەیش لەبەرامبەر ئەم ھەموو ناز ونیعمەتەدا) خاوەنی ئەم ماڵە (کەعبەی پیرۆز) بپەرستن (3) الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ * ئەو زاتەی کە لەبرسێتیەکی یەکجار توند (ڕزگاری کردن) وخواردنی پێبەخشین، وە دڵنیای کردن لە ترس وبیمێکی گەورە و(پاراستنی) (4)[سورەتی قريش: 1-4].
تەفسیرەکەى:

{لِإِيلَٰفِ قُرَيۡشٍ} 1- ﴿لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ﴾ : مەبەست لەمە ئەو سەفەرانەیە -گەشتانەیە- کە هۆگری وخوویان بوو لە زستان وهاویندا.
{إِۦلَٰفِهِمۡ رِحۡلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيۡفِ} 2- ﴿إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ ﴾ : گەشتێکی هێمن وئاسایش لە زستان بۆ یەمەن ولە هاوین بۆ شام بوو.
{فَلۡيَعۡبُدُواْ رَبَّ هَٰذَا ٱلۡبَيۡتِ} 3- ﴿فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ﴾ : با پەروەردگاری ئەم ماڵە پیرۆزە بپەرستن بەتەنها، کە ئەم گەشت وسەفەرەی بۆیان ئاسانکردووە، وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نەدەن نە لەپەرستنیدا ونە لە پەروەردگارێتیدا ونە لە ناو وسیفەتەکانیدا.
{ٱلَّذِيٓ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعٖ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۭ} 4- ﴿الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ﴾ : ئەو پەروەردگاری کە ڕزقی پێبەخشین پاش ئەوەى برسی بوون، وهێمنی وئاسایش باڵی بەسەردا کێشان پاش ئەوەى لەترسدا دەژیان، ئەمیش بەهۆی ئەو بەمەزندانانەى لەنێو دڵی عەرەبدا هەبوو بۆ ماڵی پیرۆزى الله، وهەروەها خزمەتکردن وڕێزگرتن لە ئەوانەى تێیدا دەمێننەوە وسەردانى دەکەن بۆ ئەنجامدانى حەج.

ج: سورەتی -الماعون- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ * ئایا بینیت ئەو کەسەی کە بڕوای بە ئایینی -ئیسلام- نییە ( یان باوەڕی نییە بە ڕۆژی دوایی)؟ (1) فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ * ئەوە کەسێکە کە پاڵ بە ھەتیوەوە دەنێت (2) وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ * وە ھانی خەڵکی نادات بۆ خواردن بەخشین بە ھەژاران (3) فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ * ئەمجا هەڕەشە وپەژارەیەکی زۆر (یان دۆڵێ لەدۆزەخ) بۆ نوێژکەران (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ * ئەوانەی کە لە نوێژەکەیان بێ ئاگان (پشتگوێی دەخەن یان بەکەموکورتیەوە ئەنجامی دەدەن) (5) الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ* ئەوانەی کە ڕووپامایی دەکەن (6) وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ * وە یارمەتی خەڵک نادەن و-ھەموو چاکەیەک دەگرنەوە لە خەڵکی- (7)[سورەتی الماعون: 1-7].
تەفسیرەکەى:

{أَرَءَيۡتَ ٱلَّذِي يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ} 1- ﴿أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ﴾ : ئایا ئەو کەسەت ناسی کە ئاینی ئیسلام بەدرۆ دەزانێت وباوەڕی پێی نییە وهەروەها باوەڕی نییە بە زیندووبوونەوە وپاداشتدانەوەى‌ڕۆژی قیامەت؟!
{فَذَٰلِكَ ٱلَّذِي يَدُعُّ ٱلۡيَتِيمَ} 2- ﴿فَذَلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ ﴾ : ئەو کەسەیە کە بەتوندی پاڵدەنێت بە هەتیو وکەسانی خاوەن پێویستی کاتێک شتێکی لێ داوا دەکەن.
{وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ} 3- ﴿وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِين﴾ : ئامۆژگاری نەفسی خۆی، وهەروەها ئامۆژگاری خەڵکی ناکات بۆ بەخشین بە هەژار ونەداران.
{فَوَيۡلٞ لِّلۡمُصَلِّينَ} 4- ﴿فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ﴾ : تیاچوون وسزا بۆ ئەم جۆرە نوێژخوێنانە -کە سیفەتەکانیان لەئایەتی دواتر باسدەکرێت-.
{ٱلَّذِينَ هُمۡ عَن صَلَاتِهِمۡ سَاهُونَ} 5- ﴿الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ﴾ : ئەوانەى سەبارەت بەنوێژەکانیان بێ ئاگان، وگرنگی پێنادەن هەتاوەکو کاتی نوێژەکە نامێنێت، یان ئەوەتا کەموکورتی دەکەن و بە کەمتەرخەمیەوە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن.
{ٱلَّذِينَ هُمۡ يُرَآءُونَ} 6- ﴿الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ﴾ : ئەوانەى بەنوێژەکانیان وکردەوەکانیان ؛ ڕیا وڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن، و لەکردەوەکانیان دڵسۆز نین بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
{وَيَمۡنَعُونَ ٱلۡمَاعُونَ} 7- ﴿وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ﴾ : وڕێگری دەکەن لەیارمەتیدانى خەڵکی لەکاتێکدا ئەو یارمەتیدانە هیچ زیانێکیان پێ ناگەیەنێت.

ج: سورەتی -الکوثر- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ * بێگومان ئێمە پێمان بەخشیت خێری زۆر گەورە وبەفەڕ لە دونیا ودواڕۆژدا ( لەو خێرە گەورانەیش ڕووباری کەوسەرە لەبەھەشتدا ) (1) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ * دەی کەواتە نوێژ بکە بۆ پەروەردگارت وە قوربانی سەر ببڕەلە پێناو ئەودا (2) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ * بێگومان ھەر ناحەزت دوا بڕاون (ئەی پێغەمبەر ﷺ) (3)[سورەتی الکوثر: 1-3].
تەفسیرەکەى:

{إِنَّآ أَعۡطَيۡنَٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ} 1- ﴿إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ﴾ : -ئەی پێغەمبەر ﷺ- ئێمە بەتۆمان بەخشی خێرێکی زۆر، لەوانەش ڕووباری کەوسەر لەبەهەشتدا.
{فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ} 2- ﴿فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ﴾ : سوپاسی خواى گەورە بکە لەسەر ئەم نیعمەتە، ئەویش بەوەى تەنها نوێژکردن وقوربانی کردنت بۆ خواى گەورە بێت، بەپێچەوانەى ئەوەى هاوبەش پەیداکاران ئەیکەن لەسەربڕین وقوربانی بۆ بتەکانیان.
{إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ} 3- ﴿إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ﴾ : بەڕاستی ئەوەى ڕقی لەتۆیە ئەو دوابڕاوە لەهەموو خێرێک، لەبیرکراوە وئەگەر باس بکرێت بەخراپە باس دەکرێت.

ج: سورەتی -الکافرون- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ * (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بێباوەڕەکان -ئەی کافرەکان- (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ * من ئەو(بتانە) ناپەرستم کە ئێوە دەیپەرستن (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەیپەرستم (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ * وە من ئەو خوا پەرستیە ناکەم کە ئێوە دەیکەن (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ * وە ئێوەش ئەو(خوایە) ناپەرستن کە من دەیپەرستم (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ * ئایینی خۆتان بۆ خۆتان وئاینی خۆم بۆ خۆم (6)[سورەتی الکافرون: 1-6].
تەفسیرەکەى:

{قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ} 1- ﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ﴾ : بڵێ -ئەی پێغەمبەر ﷺ- : ئەی ئەوانەى کافر وبێباوەڕن بە الله -سبحانه وتعالى-.
{لَآ أَعۡبُدُ مَا تَعۡبُدُونَ} 2- ﴿لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُون﴾ : لە ئێستا و لە داهاتوویشدا ئەو بتانە ناپەرستم کە ئێوە دەیانپەرستن.
{وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ} 3- ﴿وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴾ : وهەروەها ئێوە ئەو خوایە تاک وبێ هاوتایە ناپەرستن کە من دەیپەرستم.
{وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٞ مَّا عَبَدتُّمۡ} 4- ﴿وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ ﴾ : وهەروەها من ئەو بتانە ناپەرستم کە ئێوە دەیانپەرستن، و بەو شێوەیەی ئێوە خوا پەرستی ناکەم.
{وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ} 5- ﴿وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴾ : وهەروەها ئێوە ئەو خوایە تاک وبێ هاوتایە ناپەرستن کە من دەیپەرستم.
{لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ} 6- ﴿لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ﴾ : ئاینی داهێندراوی خۆتان بۆ خۆتان، ومنیش ئاینی خۆم هەیە کە خواى گەورە دايبەزاندووەتە سەرم.

ج: سورەتی -النصر- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ * کاتێک کە یارمەتی وکۆمەکی خوا ھات لەگەڵ سەرکەوتن (شاری مەککە ڕزگار کرا) (1) وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا * وە خەڵکت بینی کە پۆل پۆل دێنە ناو ئاینی خواوە (2) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا * ئەوسا بەسوپاس وستایشی پەروەردگارت بکە وداوای لێخۆشبوونی لێ بکە؛ چونکە بێگومان ئەو زۆر تەوبە وپەشیمانی بەندە قبوڵ دەکات (3)[سورەتی النصر : 1-3].
تەفسیرەکەى:

{إِذَا جَآءَ نَصۡرُ ٱللَّهِ وَٱلۡفَتۡحُ} 1- ﴿إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ﴾ : ئەگەرسەرخستنی خواى گەورە هات بۆ ئاینەکەت -ئەی پێغەمبەر ﷺ- و بەشکۆداری کرد، وفەتح وڕزگارکردنی مەککە ڕوویدا.
{وَرَأَيۡتَ ٱلنَّاسَ يَدۡخُلُونَ فِي دِينِ ٱللَّهِ أَفۡوَاجٗا} 2- ﴿وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا﴾ : وبینیت خەڵکی دێنە ناو ئاینی ئیسلامە وە شاند -کۆمەڵ- لەدوای شاند.
{فَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ وَٱسۡتَغۡفِرۡهُۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابَۢا} 3- ﴿فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا﴾ : بزانە ئەوە نیشانەیە بۆ نزیکبوونەوەى کۆتایی ئەو ئەرکەى کە تۆ بۆی ڕەوانە کرا بوویت، بۆیە تەسبیحاتی پەروەردگارت بکە.

ج: سورەتی -المسد- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ * لەناوچێت ھەردوو دەستی ئەبولەھەب وە لە ناویش چوو (1) مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ * سوودی پێ نەگەیاند داراییەکەی وئەوەی کە کردی (لە دوژمنایەتی پێغەمبەر ﷺ) (2) سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ * بێگومان لەمەولا دەچێتە ناو ئاگری بڵێسەدار (3) وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ * وە ژنەکەیشی، کە ھەڵگری دار ودڕک بوو (بۆ ئازاردانی پێغەمبەر ﷺ) (4) فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ * ھەمیشە گوریسێکی بادراو لە گەردنیدایە (5)[سورەتی المسد : 1-5].
تەفسیرەکەى:

{تَبَّتۡ يَدَآ أَبِي لَهَبٖ وَتَبَّ} 1- ﴿تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ﴾ : لەناوبچێت دەستەکانى مامى پێغەمبەر ﷺ ؛ ئەبولەهەب کوڕی عەبدولموتەڵیب هەروەکو چۆن کردەوەکانی تیاچووە وهیچ کەڵکی بۆی نابێت لەقیامەتدا، چونکە ئازاری پێغەمبەری دەدا ﷺ، وهەوڵدانی هەمووی بەزایە چوو.
{مَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُ مَالُهُۥ وَمَا كَسَبَ} 2- ﴿مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ﴾ : ماڵ وسامان ومنداڵی چی سوودێکی بۆی هەبوو؟ هیچ سزایەکیان لێ دوورنەخستەوە، وهەروەها نەبوونە هۆی هێنانی هیچ ڕەحمەتێک بۆی.
{سَيَصۡلَىٰ نَارٗا ذَاتَ لَهَبٖ} 3- ﴿سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ﴾ : لەڕۆژی قیامەتدا دەچێتە نێو ئاگری دۆزەخەوە کە گڕگرتوو وبڵێسەدارە، بەگەرمیەکەى ئازار دەردێت.
{وَٱمۡرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلۡحَطَبِ} 4- ﴿وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ﴾ : وهەروەها ژنەکەیشی بەناوى ئوم جەمیل دەچێتە نێو دۆزەخەوە چونکە ئەویش ئازاری پێغەمبەری دەدا ﷺ، بەدانانی دڕک وشتی ئازاردەر لەسەر ڕێگای.
{فِي جِيدِهَا حَبۡلٞ مِّن مَّسَدِۭ} 5- ﴿فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ﴾ : لەگەردنی دەبێت لەڕۆژی قیامەتدا پەتێکی توندکراو بەهۆیەوە ڕادەکێشرێت بۆ نێو دۆزەخ.

ج: سورەتی -الإخلاص- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1) اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)[سورەتی الإخلاص : 1-4].
تەفسیرەکەى:

{قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ} 1- ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴾ : -ئەی پێغەمبەر ﷺ- بڵێ: ئەو الله یە هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە ئەو زاتە مەزنە نەبێت.
{ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ} 2- ﴿اللَّهُ الصَّمَدُ﴾ : واتا پێویستی وداواى بوونەوەرەکان بۆ لای ئەو بەرز دەبێتەوە وداوا لە ئەو دەکەن.
{لَمۡ يَلِدۡ وَلَمۡ يُولَدۡ} 3- ﴿لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ﴾ : خواى گەورە هیچ منداڵێکی نییە -سبحانه وتعالى-، وهەروەها دایک وباوکیشی نییە.
{وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ} 4- ﴿وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ﴾ : وخواى گەورە هیچ هاوشێوە و وێنەیەکی نییە لە دروستکراوەکانیدا -سبحانه وتعالى-.

ج: سورەتی -الفلق- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكاری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان) (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ * لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ * وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ * وە لە زیان وخراپەی(جادووگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ * وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات (5)[سورەتی الفلق : 1-5].
تەفسیرەکەى:

{قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ} 1- ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ﴾ : -ئەی پێغەمبەر ﷺ- بڵێ: پەنا دەگرم بەو پەروەردگارەی بەرەبەیانی دروستکردووە وتەنها داواى پاراستنم لە ئەو دەکەم.
{مِن شَرِّ مَا خَلَقَ} 2- ﴿مِنْ شَرِّ مَا خَلَق﴾ : لە شەڕ وخراپەى ئەوانەى زیان دەدەن لە دروستکراوەکانى.
{وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ} 3- ﴿وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ﴾ : وهەروەها پەنا دەگرم بە الله لەو شەڕ وخراپانەى کە لە شەودا دەردەکەون لە ئاژەڵ ودزەکان وهتد.
{وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلۡعُقَدِ} 4- ﴿وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴾ : وپەنا دەگرم بە الله لە شەڕ وزیانی ساحیرەکان ئەوانەى فوو دەکەن بەگرێکاندا.
{وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ} 5- ﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ : ولە شەڕ وزیانی حەسوودێک کە حەسوودی بەخەڵکی دەبات بەوەى خودا پێی بەخشیوون لە نیعمەتەکان، دەیەوێت ئەو نیعمەتەیان لەسەر لاچێت، وزیانیان پێبگەیەنێت.

ج: سورەتی -الناس- وتەفسیرەکەى:
﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾
﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی (1) مَلِكِ النَّاسِ * بە پادشای خەڵکی (2) إِلَهِ النَّاسِ * بە پەرستراوی خەڵکی (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ * لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر (کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ * ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵی خەڵکیەوە (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ * لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد (6)[سورەتی الناس: 1-6].
تەفسیرەکەى:

{قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ} ١- ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾ : ئەی -پێغەمبەر ﷺ- بڵێ: پەنا دەگرم وداواى پاراستنم دەکەم لە پەروەردگاری خەڵکی.
{مَلِكِ ٱلنَّاسِ} ٢- ﴿مَلِكِ النَّاسِ ﴾ : بەو شێوەی خۆی ویستی لەسەر بێت ؛ هەڵیان دەسوڕێنێت، وهەموو شتێک لەژێر دەسەڵاتی ئەودایە، وهیچ پادشایەک نییە جگە لەئەو زاتە مەزنە.
{إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ} ٣- ﴿إِلَهِ النَّاسِ﴾ : تاکە پەرستراو بەهەق وڕاستی، هیچ پەرستراوێک نییە شایستەى پەرستن بێت بەهەق وڕاستی جگە لە ئەو زاتە مەزنە.
{مِن شَرِّ ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ} ٤- ﴿مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ}: لە شەڕ وزیانی شەیتان کە وەسوەسە تووشی خەڵکی دەکات.
{ٱلَّذِي يُوَسۡوِسُ فِي صُدُورِ ٱلنَّاسِ} ٥- ﴿الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ﴾ : وەسوەسەکانى دەخاتە نێو دڵی خەڵکیەوە.
{مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ} ٦- ﴿مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ﴾ : لە وەسوەسەکاران لە جنۆکە ومرۆڤەکان