بەشی نزا وزیکرەکان

ج: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری خودا دەکات وئەو کەسەی زیکری خودا ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان». [رواه البخاري].
- چونکە نرخی ژیانی مرۆڤ بەهێندەی پابەندبوونیەتی بە یاد وزیکری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.

ج: ١- هۆکارە بۆ ڕەزامەندی خواى میهرەبان.
٢- دەبێتە هۆی دوورخستنەوەى شەیتان.
٣- دەبێتە هۆی پاراستنی مسوڵمان لەشەڕ وزیان.
٤- دەبێـتە هۆی بەدەستهێنانى پاداشت.

ج: «لا إله إلا الله» واتە: «هیچ پەرستراوێک نییە کە بەهەق وڕاستی شایستەى پەرستن بێت جگە لە الله». [رواه الترمذي وابن ماجه].

ج: دەڵێیت: «الحمد لله الذي أحيانا بعدما أماتنا وإليه النشور» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگارەب کە ژیانی پێبەخشین پاش ئەوەى ئێمەی مراند و تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە». [متفق عليه].

ج: دەڵێیت: «الحمد لله الذي كساني هذا الثوب ورزقنيه من غير حول مني ولا قوة» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگار کە پۆشیمی بەم جلوبەرگە وپێی بەخشیم بەبێ‌ هیچ توانا وهێزێک لە منەوە». [رواه أبو داود والترمذي وغیرهم].

ج: دەڵێیت:«بسم الله». [رواه الترمذي].

ج: دەڵێیت: «اللهم لك الحمد أنت كسوتنيه، أسألك خيره وخير ما صنع له، وأعوذ بك من شره وشر ما صنع له» واتە: «حەمد وستایش بۆ تۆ ئەی پەروەردگار تۆ منت پۆشی بەم جلوبەرگە، داوات لێدەکەم ئەوەى خێری تێدایە -لەم جلەدا- وئەو خێرەی بۆی دروستکراوە ؛پێم ببەخشیت، وپەنات پێدەگرم لە شەڕ وزیانی -ئەم جلە- ولە شەڕ وزیانی ئەوەى بۆی دروستکراوە». [رواه أبو داود والترمذي].

ج: ئەگەر کەسێکت بینی جلێکی نوێی پۆشیبوو ؛ نزای بۆ دەکەیت، ودەڵێیت: ج: «تُبْلِي ويُخلف الله تعالى» واتە: «-تەمەنت درێژ بێت- هەتاوەکو جلەکە کۆن دەبێت وخواى گەورە جلی ترت پێدەخشێت». [رواه أبو داود].

ج: «اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث» واتە: «خوایە پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕ وخراپەی ھەموو شەیتانێکی نێر ومێ». [متفق عليه].

ج: «غفرانك» واتە: «خودایە لێم خۆش بە». [رواه أبو داود والترمذي].

ج: دەڵێیت: «بسم الله». [رواه أبو داود وغيره].

«أشهد أن لا إله إلا الله، وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله». [رواه مسلم].

ج: «بسم الله، توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله»
واتە: «بەناوی خودا، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بە خودایە، وھیچ ھێز وتوانایەکمان نییە جگە لە ھێز وتوانایە کە خودا پێمان دەبەخشێت». [رواه أبو داود والترمذي].

«بسم الله ولجنا، وبسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا» واتە: «بەناوى خودا دەچینە ژوورەوە، و بەناوى خودا دەرچووین، و تەوەکولمان هەر تەنها بە خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-»، پاشان سەلام لەخێزانەکەى دەکات. [رواه أبو داود].

ج: «اللهم افتح لي أبواب رحمتك» [رواه مسلم] واتە: «خودایە دەرگای ڕەحمەتی خۆتم لێ بکەیتەوە».

ج: «اللهم إني أسألك من فضلك» [رواه مسلم] واتە: «خودایە داواى فەزڵ وبەخشینت لێ دەکەم».

ج: ئەوە دەڵێم کە بانگبێژەکە دەیڵێت، پاش ئەوەى ئەو هەر ڕستەیەک تەواو دەکات ؛ منیش دووبارەی دەکەمەوە، جگە لەکاتی ووتنی: «حي على الصلاة» و«حي على الفلاح» نەبێت، لەم کاتەدا دەڵێم: «لا حول ولا قوة إلا بالله». [متفق عليه].

ج: سەڵاوات دەدەیت لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-. [رواه مسلم]. «اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته» واتە: «خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وزیندووی بکەرەوە وپلەی ستایشکردنی خۆتی پێببەخشە کە پەیمانت پێداوە لە ڕۆژی قیامەتدا». [رواه البخاري].
ونزا دەکەیت لەنێوان بانگ وقامەت کردن، چونکە نزاکردن لەم کاتەدا ڕەت ناکرێتەوە.

ج: ١- ئایەتی کورسی -الکرسي- دەخوێنم: ﴿اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾ واتە: ﴿الله ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نییە شایستەی پەرستن بێت بێجگە لە ئەو ھەمیشە زیندووی تەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەو نایگرێت ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یەوەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا (ئەو شوێنەى پێی -لەسەری- دادەنێت) ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نییە) وە ھەر ئەو بڵند و گەورە ومەزنە﴾ [سورەتی البقرة: 255]. ٢- وئەم سورەتانە دەخوێنم ؛ ﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها (1) اللَّهُ الصَّمَدُ * ئەو خوایەی بێ نیازە وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە) (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ * وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە (4)﴾ سێ جار. ﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم بە دروستكاری بوونەوەر (بەپەروەردگاری بەرەبەیان) (1) مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ * لە زیانی ئەوەی کە دروستی کردووە (2) وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ * وە لە زیانی تاریکی کاتێک کە دادێت (3) وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ * وە لە زیان و خراپەی(جادووگەران) کەپەت ودەزوو گرێ دەدەن وفووی پێدا دەكەن (4) وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ * وە لە زیانی بەخیل وحەسوود کاتێک کە حەسوودی دەبات (5)﴾ سێ جار. ﴿بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان﴾ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ * (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: پەنا دەگرم به پەروەردگاری خەڵکی (1) مَلِكِ النَّاسِ * بە پادشای خەڵکی (2) إِلَهِ النَّاسِ * بە پەرستراوی خەڵکی (3) مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ * لە زیان وشەڕی وەسوەسە پەیداکەر (کە کاتێک ناوی خودا ببرێت) خۆی پەنھان دەکات (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ * ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵی خەڵکیەوە (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ * لە جنۆکە و لە ئادەمیزاد (6)﴾ سێ جار. 3- «اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وأنا على عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ أعوذ بك من شر ما صنعتُ أَبُوءُ لك بنعمتك عليَّ وأَبُوءُ لك بذنبي فَاغْفرْ لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت» واتە: «خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەى پەرستن بێت جگە لە تۆ نەبێت، تۆ منت لە نەبوونەوە هێناوەتە بوون، ومن بەندەی تۆم، وهەتا لەتوانامدابێت لەسەر وەعد وپەیمانی تۆم پەروەردگارم، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانم، وداندەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، وداندەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە ئەی پەروەرێنم، تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکانى بەندەکان خۆش دەبیت». [رواه البخاري].

ج: دەڵێت: «باسمك اللهم أموت وأحيا» واتە: «خودایە بەناوى تۆوە دەمرم ودەژێم». [متفق علیه].

ج: دەڵێت: «بسم الله» واتە: «بەناوی خواى گەورە».
ئەگەر لەبیرت چوو لەسەرەتادا بیڵێیت، ئەوا بڵێ:
ج: دەڵێت: «بسم الله في أوله وآخره» واتە: «بەناوی خواى گەورە لەسەرەتا وکۆتادا». [رواه أبو داود والترمذي].

ج: دەڵێت: «الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ» واتە: «حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە». [رواه أبو داود وابن ماجة وغيرهما].

ج: دەڵێت: «اللـهم بـارك لهـم فيما رزقتهـم، واغـفر لهم وارحمهم»
واتە: «خودایە بەرەکەت وپیرۆزی بخەیتە ئەو ڕزقەى پێیانت بەخشیووە، ولێیان خۆش بە وڕەحمیان پێبکە». [رواه مسلم].

ج: دەڵێت: «الحمد لله».
وبا براکەى یان هاوڕێکەى پێی بڵێت:
«يرحمك الله» واتە: «خواى گەورە ڕەحمت پێبکات».
ئەگەر براکەى ئەمەی ووت، با ئەو کەسەی پژمیوە بڵێت: «يهديكم الله ويصلح بالكم» واتە: «خواى گەورە هیدایەتتان بدات وحاڵتان چاک بکات». [رواه البخاري].

ج: دەڵێیت: «سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك وأتوب إليك» واتە: «پاک وبێگەرد وحەمد وستایش بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک بەهەق وڕاستی شایستەی پەرستن نییە جگە لە تۆ، داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم و بەتەوبە وپەشیمانی بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە» [رواه أبو داود والترمذي وغیرهما].

«بسم الله، والحمد لله ﴿سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ * وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون﴾(الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، سبحانك اللهم إني ظلمت نفسي فاغفر لي؛ فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)**»، بەناوى خودا، وحەمد وستایش بۆ خودا، *(واتە: پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین -موسەخەر كردووین- وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا * بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە)، **(واتە: حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، حەمد وستایش بۆ پەروەردگار، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، خودا لەهەموو شتێک گەورەترە، پاک وبێگەردیت ئەی پەروەردگار من ستەمم لەنەفسی خۆم کرد ؛ لێم خۆش بە، چونکە کەس لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ). [رواه أبو داود والترمذي].

«الله أکبر، الله أکبر، الله أکبر ﴿سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ * وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون﴾، اللهم إنَّا نَسْأَلُك في سفرنا هذا البِرَّ والتَّقْوَى، ومن العمل ما تَرْضَى، اللهم هَوِّنْ علينا سفرنا هذا واطْوِ عنا بُعْدَه، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثَاء السفر، وكآبة الـمَنْظر، وسوء الـمُنْقَلَب في المال والأهل والولد» واتە: «خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، خودا لە هەموو شتێک گەورەترە، ﴿پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین (موسەخەر كردووین) وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا * بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە﴾، خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكە و خۆپارێزی وئەو كردەوانەت لێدەكەین كە تۆ پێی ڕازیت، خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكە و دووریەكەیمان بۆ نزیك بكەرەوە، خودایە تۆ پارێزەرمان بە لەم گەشتەماندا وخانەوادەكەشمان بپارێزە، كە جێمان هێشتوون، خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت و شتێك كە ناڕەحەتمان بكات و -پەنات پێدەگرم- لە خراپی حاڵمان لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵ وخێزان».
وئەگەر گەڕایەوە هەر ئەو نزایە دەڵێت وئەم بەشەی بۆ زیاد دەکات:

«آيبون تائبون عابدون لِربنا حامدون» واتە: «گەڕاینەوە بە پەشیمانی لەتاوان، وهەروەها به پەرستش بۆ خودا و سوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان». [رواه مسلم].

ج: «أستودعكم الله الذي لا تضيع ودائعه» واتە: «دەتسپێرم بە خوای گەورە، ئەوخوایەی کە هەرگیز سپاردەکان لەلای بزر نابێت». [رواه أحمد وابن ماجة].

ج: «أستودع الله دينك، وأمانتك، وخواتيم عملك» واتە: «خواى گەورە بتپارێزێت لە ئاینەکەت، ولە سپاردەکانت -لە سەلامەتیت لەهەموو شتێکدا-، ولە کۆتا کردەوەکانت». [رواه أحمد والترمذي].

ج: «لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، يحيي ويميت، وهو حي لا يموت، بيده الخير، وهو على كل شيء قدير» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایستەى پەرستن بێـت جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وژیان دەبەخشێت و-بوونەوەر- دەمرێنێت، وئەو هەمیشە زیندووە وهەرگیز نامرێت، وهەموو خێرێک بەدەستی ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە». [رواه الترمذي وابن ماجه].

ج: «أعوذ بالله من الشيطان الرجيم» واتە: «پەنا بەخواى گەورە دەگرم لەشەیتانى نەفرینلێکراو». [متفق عليه].

ج: «جزاک الله خیرا» واتە: «خواى گەورە پاداشتی خێرت بداتەوە». [رواه الترمذي].

ج: «الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات» واتە: «حەمد وستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی کە بەهۆی نیعمەتی ئەو شتە چاکەکان تەواو وجێبەجێ دەبێت». [رواه الحاكم وغيره].

ج: «الحمد لله على كل حال» واتە: «حەمد وستایش بۆ خواى گەورە لەهەموو حاڵەتێکدا». [صحیح الجامع].

ج: مسوڵمان دەڵێت: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ».
وبراکەى وەڵامی دەداتەوە ودەڵێت:
«وَعَلَيْكُمُ السَّلَامُ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ». [رواه الترمذي وأبو داود وغيرهما].

ج: «اللهم صيباً نافعاً» واتە: «خودایە بارانێکی بەسوود بێت». [رواه البخاري].

ج: «مطرنا بفضل الله ورحمته» واتە: «بارانمان بۆ باری بە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە». [رواه البخاري ومسلم].

«اللَّهُمَّ إنِّي أسْأَلُك خَيرها وأعوذ بك من شرِّها» واتە:«ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەم کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت». [رواه أبو داود وابن ماجه].

ج: «سبحان الذي يسبح الرعد بحمده والملائكة من خيفته» واتە: «پاک وبێگەردە ئەو پەروەردگارەی کە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن)». موطأ مالك

ج: «الحمد لله الذي عافاني مما ابتلاك به، وفضلني على كثيراً ممن خلق تفضيلاً» واتە: «حەمد وستایش بۆ ئەو پەروەردگارەى کە سەلامەتی کردووم لەوەى بەهۆیەوە تۆی تووشی تاقیکردنەوە کردووە، وفەزڵی زۆری پێبەخشیووم بەسەر زۆرێک لەدروستکراوەکانى». [رواه الترمذي].

ج: ولە فەرموودەدا هاتووە: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە شتێکی لە براکەی بینی، لەنەفسی ئەو، یان لەسامانەکەی کە بەلایەوە جێی سەرنجڕاکێشان بوو، [ئەوا با نزای بەرەکەتی بۆ بکات] چونکە بەڕاستی چاولێدان هەق وڕاستیە (ڕوودەدات)». [رواه أحمد وابن ماجه وغيرهما].

ج: «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ» واتە: «خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-, تۆ ستایشکراو وشکۆداریت». [متفق عليه].