بەشی بابەتە جۆراوجۆرەکان

ج:
١- واجب.
٢- موستەحەب (سونەت).
٣- حەرام.
٤- مەکروهـ .
٥- حەڵاڵ -ڕێگەپێدراو-.

ج:
١- واجب: وەکو پێنج نوێژە فەرزەکە، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان وچاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک.
- واجب هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا دەدرێت.
٢- موستەحەب: وەکو نوێژە سونەتە راتیبەکان، وشەونوێژ وخواردن بەخشین بەهەژاران وسەلامکردن، وە پێیشی دەووترێت: (سونەت و مەندوب).
- موستەحەب هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا نادرێت.
تێبینیەکی گرنگ:

پێویستە مسوڵمان کاتێک دەبیستێت کە فەرمانێک سونەتە -موستەحەبە- دەبێت دەستبەجێ ئەنجامی بدات، وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر ﷺ.
٣- حەرامکراو: وەکو خواردنەوەى مەى وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک وپچڕینی پەیوەندی خزمایەتی.
- حەرامکراو هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ پاداشت دەدرێتەوە، و هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ سزا دەدرێت.
٤- مەکروهـ : وەکو وەرگرتن وپێدان بەدەستی چەپ، وپێچانەوەى جل لەکاتی نوێژ.
- مەکروهـ هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وهەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ سزا نادرێت.
٥- حەڵاڵ -ڕێگەپێدراو- : وەکو خواردنی سێو وخواردنەکان، وخواردنەوەى چای وخواردنەوەکان، وپێی دەووترێت: جائیز وڕێگەپێدراو وحەڵاڵ.
- حەڵاڵ (ڕێگەپێدراو) هەرکەسێک ئەنجامی بدات ؛ پاداشت نادرێتەوە، و هەرکەسێک وازی لێبهێنێت -ئەنجامی نەدات- ؛ سزا نادرێت.

ج: ئەسڵ لەهەموو فرۆشتنێک ومامەڵەیەک ئەوەیە کە حەڵاڵە مەگەر هەندێک جۆر نەبێت کە خواى گەورە حەرامی کردووە -سبحانه وتعالى-.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا﴾ واتە: ﴿خوا ڕێی داوە بە کڕین وفرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سووی (ڕیبای) حەرامکردووە -قەدەغەی کردووە-﴾ [سورەتی البقرة: 275].

ج:
١- فێڵکردن، وبۆ نمونە: شاردنەوەى عەیب وکەموکورتی شتومەک.
لەئەبی هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەلای کۆمەڵێک خواردن تێپەڕبوو (لەناو شتێک بوو وەکو سەبەتە بەسەر یەکەوە)، دەستی خستە نێوی، وتەڕی بەردەستی کەوت، وفەرمووی: «ئەمە چییە ئەی خاوەنی خواردنەکە؟»، -خاوەنەکەى- ووتی: باران لێی داوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش فەرمووی:¿ «ئەی بۆچی نەتخستە سەرەوە بۆئەوەى خەڵکی بیبینێت؟ ئەوەى فێڵ بکات لە من نییە». [رواه مسلم].
٢- ڕیبا (سوو): بۆ نمونە کەسێک سەد هەزار دینار قەرز وەربگرێتلە کەسێک، وخاوەن قەرزەکە مەرجی ئەوە دابنێت کە لەکاتی گێڕانەوەى دوو سەد هەزاری پێبدات.
وئەم زیادەیە ڕیبای حەرامکراوە.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا﴾ واتە: ﴿خوا ڕێی داوە بە کڕین وفرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سووی (ڕیبای) حەرامکردووە -قەدەغە کردووە-﴾ [سورەتی البقرة: 275].
٣- غەڕەر (نادڵنیایی ومەترسی) و نەزانین: وەکو فرۆشتنی شیری نێو گووانى ئاژەڵ، یان فرۆشتنی ماسی لەئاودا کەهێشتا ڕاوی نەکردووە چونکە ئەم جۆرە فرۆشتنانە نەزانی ونادڵنیایی تێدایە.
لە فەرموودەدا هاتووە:
«پێغەمبەر ﷺ نەهی کردووە لەو فرۆشتنەی کە غەرەری (نادڵنیایی ومەترسی) تێدایە». [رواه مسلم].

ج: ١- نیعمەتی ئیسلامەتی، وە یەکێک نیت لەکافرەکان.
٢- نیعمەتی دەست گرتنت بە سونەتەوە، وە یەکێک نیت لە بیدعەچیەکان.
٣- نیعمەتی لەش ساغی وعافیەت لەگوێ وبیستن وبینین و ڕێکردن وهتد.
٤- نیعمەتی خواردن وخواردنەوە وپۆشین.
نیعمەتەکانى خواى گەورە زۆرن و لەژماردن نایەن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ﴾ واتە: ﴿وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە﴾ [سورەتی النحل: 18].

ج: واجب: ئەوەیە سوپاسگوزار بین وحەمد وستایشی خواى گەورە بکەین بەزمان لەسەر ئەوەى ئەم نیعمەتانەی پێبەخشیووین وتەنها ئەو خاوەن فەزڵە لەم بەخشینەدا، وهەروەها بەکارهێنانى ئەم نیعمەتانە بەشێوەیەک کەببێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە، نەک بۆ تاوان وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى پەروەدگار بەکاریان بهێنین.

ج: جەژنی ڕەمەزان -عید الفطر-، وجەژنی قوربان -عید الأضحى-.
لە فەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە کە دەگڕێتەوە، ودەفەرمووێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- هات بۆ مەدینە، بینی خەڵکی دوو ڕۆژیان هەبوو کە یارییان تێدا دەکرد، ئەویش فەرمووی: «ئەم دوو ڕۆژە چین؟»، ووتیان: ئێمە لە جاهیلیەتدا -لە پێش ئیسلامدا- لەم دوو ڕۆژەدا یاریمان دەکرد، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە شتێکی خێرتری لەم دووانە پێبەخشیوون: ڕۆژی قوربان (جەژنی قوربان) و ڕۆژی ڕۆژووشکاندن (جەژنی ڕەمەزان)». [رواه أبو داود].
وجگە لەم دوو جەژنە ؛ هەموو جەژنەکانى تر داهێنراو وبیدعەن.

ج: شەوی قەدرە -لەیلەتولقەدر-

ج: واجب بریتیە لە لادانى چاو لەسەری و چاو داگرتن لەئاستی، وسەیر نەکردنی، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ﴾ واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ بەپیاوانی ئیماندار چاویان لەسەیر کردنی ئافرەتی نامەحرەم بپارێزن﴾ [سورەتی النور: 30].

١- نەفسی فەرمانکار بەخراپە: ئەوەش لەکاتێکدايە کە مرۆڤ شوێن داواکاری ئارەزووەکانی بکەوێت لە سەرپێچی کردنی پەروەردگاریدا، پەروەردگار دەفەرمووێت: ﴿وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ﴾ واتە: ﴿وە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرماندەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبووردە و میھرەبانە﴾ [سورەتی یوسف: 53]. ٢- شەیتان: دوژمنی نەوەى ئادەمە وئامانجی ئەوەیە مرۆڤ گومڕا بێت و وەسوەسەی بۆ دەکات بۆئەوەى خراپە بکات وبەرەو دۆزەخی دەبات، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ﴾ واتە: ﴿ئەی خەڵکینە بخۆن لەوەی کەلە زەویدایە بەحەڵاڵی و پاکی وە دوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکراتانە﴾ [سورەتی البقرة: 168]. ٣- هاوڕێی خراپ: ئەوانەى هانى مرۆڤ دەدەن بۆ شەڕ وخراپە، ودووری دەخەنەوە لەخێر وچاکە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ﴾ واتە: ﴿دۆست وخۆشەویستەکان لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن جگە لەخواترسان نەبێت﴾ [سورەتی الزخرف: 67].

ج: بریتیە لەگەڕانەوە لەتاوانکردن وپەشیمانی لەسەر کردنی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە -بۆ- گوێڕایەڵی فەرمانەکانى خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَىٰ﴾ واتە: ﴿وە بەڕاستی من زۆر لێبووردەم لەو کەسەی تەوبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت پاشان بەردەوام بوو بێت لەسەر ئەو ڕێبازە﴾ [سورەتی طه: 82].

١- وازهێنان لەگوناهەکە بەتەواوی.
٢- پەشیمان بوونەوە لەسەر گوناهەکانى پێشوو.
٣- پێداگیربوون لەسەر نەگەڕاوە بۆ کردنی ئەو گوناهانە.
٤- گێڕانەوەى مافەکان بۆ خاوەنەکانیان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (کە گوناھە)[سورەتی آل عمران: 135].

ج: واتە: داوا لەخواى گەورە دەکەیت کە ستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات لەلای ئەوانەى لەئاسمانەکاندان.

ج: تەسبیح کردن واتە: داننان بەپاک وبێگەردی خواى گەورە لەهەموو کەمو کورتی وعەیب وخراپەیەک وە هەموو ئەمانە دوورن لەپەروەردگار -سبحانه وتعالى-.

ج: حەمد وستایشکردنی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-، و وەسفکردنیەتی بەسیفاتە بەرز وکامڵ وتۆکمەکان.

ح: واتە: خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لەهەموو شتێک گەورەترە، وشکۆدارتر ومەزنترە.

ج: واتە: بەندە حاڵی ناگۆڕێت بۆ حاڵێکی تر، وهیچ هێزێکی نییە لەسەر ئەمە مەگەر خواى گەورە یارمەتی بدات.

ج: واتە: مرۆڤ داوا لەپەروەردگاری بکات بەوەى لەگوناهەکانى خۆش بێت وعەیب وکەموکورتیەکانی دابپۆشێت.