بەشی ئەدەب وڕەوشتە ئیسلامیەکان

ج: 1- بەمەزن دانانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
2- پەرستنی بەتاک وتەنها، وهاوبەش بڕیار نەدان بۆ ئەو زاتە مەزنە.
3- گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى.
4- دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیکردنی.
5- سوپاس وحەمد کردنی -جل وعلا- لەسەر فەزڵ ونیعمەتەکانى کە بەبەندەکانى دەبەخشێت کە هەرگیز لەژماردن نایەن.
6- ئارامگرتن لەسەر قەدەرەکانى.

ج: 1- شوێنکەوتنی ودەبێت ئەو قدوە وسەرمەشق بێت لەژیانی مسوڵماندا.
2- گوێڕایەڵیکردنی.
3- دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیکردنی.
4- بەڕاستدانانى ئەو شتانەى باسیکردووە.
5- بیدعە نەکردن -دانەهێنانی شتی نوێ- بۆ سەر سونەتەکەى.
6- خۆشەویستنی ئەو ﷺ زیاتر لە نەفسی خۆت وزیاتر لە هەموو خەڵکیش.
7- بەگەورەدانانى وسەرخستنی وسەرخستنی سونەتەکەى.

ج: 1- گوێڕایەڵیکردنیان لەشتێک کە سەرپێچی وتاوانی تێدا نەبێت.
2- خزمەتکردنی دایک وباوک.
3- یارمەتیدانى دایک وباوک.
4- جێبەجێکردنی پێداویستیەکانى دایک وباوک.
5- نزا کردن بۆ دایک وباوک.
6- بەدەب وڕەوشتی جوان بەرامبەریان قسە بکرێت ؛ بۆیە نابێت تەنانەت پێیان بڵێت: (ئۆف)، وئەمیش کەمترین قسەی ناڕەوایە.
7- زەردەخەنە وڕووخۆشی بەڕووی دایک وباوک بۆیە نابێت بەرامبەریان ڕووگرژ بیت.
8- نابێت دەنگی بەرزتر بێت لەدەنگی دایکی وباوکی، ودەبێت بەجوانى گوێیان بۆ بگرێت کاتێک قسە دەکەن، ونابێت قسەیان پێ ببڕێت، ونابێت بەناوى خۆیانەوە بانگیان بکات، بەڵکو دەڵێت: (دایکە) و (باوکە).
9- دەبێت ڕووخسەت وەربگرێت پێش چوونە ژووری دایک وباوک لەکاتێکدا ئەوان لەنێو ژوورەکەدان.
10- ماچکردنی دەست وسەری دایک وباوک.

ج: ١- سەردانیکردنی کەسە نزیکەکان لەخوشک وبرا ومام وخاڵ وهەموو کەسە نزیکەکانى تر.
٢- چاکەکار بوون بەرامبەریان بە قسە وکردەوە ویارمەتیدانیان.
٣- وهەروەها پەیوەندی کردن پێیان وپرسیار کردن سەبارەت بەحاڵیان.

ج: ١- کەسە چاکەکانم خۆشدەوێت وهاوڕێیەتیان دەکەم.
٢- دوور دەکەومەوە و وازدەهێنم لەهاوڕێیەتی کردنی کەسی خراپەکار.
٣- سەلام لە براکانم دەکەم وتەوقەیان لەگەڵدا دەکەم.
٤- سەردانیان دەکەم ئەگەر نەخۆش کەوتن ونزای شیفایان بۆ دەکەم.
٥- ئەگەر یەکێکیان پژمی و ووتی: (الحمد لله)، منیش پێی دەڵێم: (یرحمک الله).
٦- وەڵامی داوەتیەکەى دەدەمەوە ئەگەر داوەتی کردم بۆ سەردانیکردنی.
٧- ئامۆژگاری پێشکەش دەکەم بەتایبەت ئەگەر داواى کرد.
٨- سەری دەخەم ئەگەر ستەمی لێکرا، وڕێگری لێدەکەم ستەم بکات.
١٠- ئەوەى بۆ خۆم پێم خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشم پێم خۆشە.
١١- یارمەتی دەدەم ئەگەر پێویستی بەیارمەتیدانم بوو.
١٢- بەهیچ شێوەیەک زیانی پێناگەیەنم وئازاری نادەم، نە بە قسە ونە بەکردەوە.
١٣- نهێنیەکانى دەپارێزم.
١٤- جوێنی پێنادەم، وغەیبەتی ناکەم، و بەکەمی دانانێم، وحەسوودی پێنابەم، وسیخوڕی بەسەرەوە ناکەم، وفێڵی لێناکەم.

ج: ١- چاکەکار دەبم بەرامبەر دراوسێ بە قسە وکردەوە ویارمەتی دەدەم ئەگەر پێویست بوو.
٢- پیرۆزبایی لێدەکەم ئەگەر ئاسوودە بوو بەهۆی جەژن یان هاوسەرگیری یان هتد.
٣- سەردانی دەکەم ئەگەر نەخۆش کەوت وسەرەخۆشی لێدەکەم ئەگەر تووشی ناخۆشیەک بوو.
٤- ئەو خواردنەى دروستی دەکەم وەکو بەشداری کردنێک پێشکەشی دەکەم هێندەی بتوانم.
٥- هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنم نە بە زمان و نە بە دەست.
ج- بێزاری ناکەم بەدەنگی بەرز وسیخوڕی بەسەرەوە ناکەم، وبەرامبەری ئارامگر دەبم.

ج: ١- وەڵامی ئەو کەسە دەدەمەوە کە بانگهێشتم دەکات بۆ سەر سفرە وخوان.
٢- ئەگەر ویستت سەردانی کەسێک بکەیت سەرەتا ڕوخسەت وەربگرە وکاتێک دیاری بکە.
٣- سەرەتا ڕوخسەت وەربگرە لەپێش چوونە ژوورەوە.
٤- دووا ناکەوم لە سەردانی کردن.
٥- چاوم دەپارێزم لە نەزەرکردن بۆ خێزان ومەحرەمەکانى خاوەن ماڵ.
٦- پێشوازى لەمیوان دەکەم بەباشترین شێوە، بە ڕووخۆشی وزەدەخەنە لەڕوودا، وجوانترین دەستەواژە بەکاردەهێنم لەکاتی پێشوازی لێکردنیدا.
پ٧- میوانەکە لەباشترین شوێن دادەنێم.
٨- ڕێزی لێدەنێم لە میوانداریدا بەپێشکەشکردنی باشترین خواردن وخواردنەوە.

ج: ١- کاتێک هەست بەئازار دەکەم ؛ دەستی ڕاستم لەسەر شوێنی ئازارەکە دادەنێم، ودەڵێم: «بسم الله»* ؛ سێ جار، *«واتە: بەناوى خواى گەورە»، ودەڵێم: «أعوذ بعزة الله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر»* ؛ حەوت جار، *«واتە: پەنا دەگرم بەخواى گەورە وهێز ودەسەڵات وتواناى ئەو زاتە مەزنە لەشەڕ وزیانی ئەوەى پێم گەیشتووە ولێی دەترسم».
٢- ڕازی دەبم وئارامگرم بەرامبەر بە قەزا وقەدەری خواى گەورە.
٣- پەلە دەکەم بۆ سەردانیکردنی ئەو برا مسوڵمانەم کە تووشی نەخۆشی بووە، وبۆ ماوەیەکی زۆر لەلای نامێنمەوە بۆئەوەى بێزار نەبێت.
٤- ڕوقیەی بەسەردا دەخوێنم بەبێ ئەوەى داوام لێبکات.
٥- ئامۆژگاری و وەسیەتی دەکەم بەئارامگرتن ونزاکردن ونوێژکردن ودەستنوێژگرتن هێندەى دەتوانێت.
٦- نزا کردن بۆ نەخۆش: «أسأل الله العظيم رب العرش العظيم أن يشفيك»* ؛ حەوت جار، *«واتە: داوا لە خواى مەزن دەکەم پەروەردگاری عەرشی مەزن کە شیفات بۆ بنێرێت».

ج: ١- مەبەستت لە فێربونی زانست تەنها الله بێت وهیچ مەبەستێکی ترت نەبێت
٢- کردەوە دەکەم بەو زانستەى فێری بووم.
٣- ڕێز لە مامۆستاکەم دەگرم لەکاتی ئامادەبوونی و لەکاتی ئامادەنەبوونیشی.
٤- لەپێش ئەودا بەئەوپەڕی ڕەوشت وئەدەب جوانیەوە دادەنیشم.
٥- بەجوانی گوێی بۆ دەگرم وقسەکانى پێ ناپچڕێنم لەکاتی وانە وتنەوەیدا.
٦- بەئەدەب وڕەوشت جوانیەوە پرسیار دەکەم.
٧- بەناوی خۆیەوە بانگی ناکەم.

ج: ١- سەلام لەئەوانە دەکەم کە دانیشتوون.
٢- دادەنیشم لەو شوێنەى دانیشتنەکە کۆتایی پێدێت، وهیچ کەسێک هەڵناسێنم لەشوێنی خۆی بۆئەوەى من لەشوێنی ئەو دابنیشم، یان لەنێوان دوو کەس دانانیشم مەگەر پاش ڕوخسەتی خۆیان نەبێت.
٣- دانیشتەکە فراوان دەکەم وبۆشایی دروست دەکەم بۆئەوەى کەسی تریش شوێنی بۆ دانیشتنی هەبێت.
٤- قسەی کۆڕو کۆمەڵەکە ناپچڕێنم.
5- ڕوخسەت وەردەگرم وسەلام دەکەم پێش ئەوەى شوێنی دانیشتنەکە جێبهێڵم.
٦- کاتێک دانیشتنەکە تەواو دەبێت، نزای کەفارەتی دانیشتن دەڵێم: «سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك وأتوب إليك» واتە: «خودایە تۆ پاک وبێگەردیت وحەمد وستایش بۆ تۆ، شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاسی جگە لە تۆ، داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم وتەوبە دەکەم ودەگەڕێمەوە بۆ لای تۆ».

ج: ١- زوو دەخەوم.
٢- بەدەست نوێژەوە دەخەوم.
٣- لەسەر دەم -لەسەر سک- ناخەوم.
٤- لەسەر لای ڕاستم دەخەوم، ودەستی ڕاستم لەژێر گۆنای ڕاستم دادەنێم.
٥- جێگاکەم دەتەکێنم نەوەک شتی زیانبەخشی تێدا بێت.
٦- زیکرەکانى خەوتن دەخوێنم، ئایەتی کورسی ؛ یەک جار، وهەروەها سورەتەکانى -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- ؛ سێ جار، ودەڵێم: «باسمك اللهم أموت وأحيا» واتە: «خودایە بەناوى تۆ دەمرم وزیندوو دەبمەوە».
٧- هەڵدەستم بۆ نوێژی بەیانی.
٨- و لەپاش هەستان لەخەو دەڵێم: «الحمد لله الذي أحيانا بعدما أماتنا وإليه النشور» واتە: «حەمد وستایش بۆ پەروەردگار کە ژیانی پێبەخشین پاش ئەوەى ئێمەی مراند و تەنها بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە».

ج:
١- نیەت ومەبەستم لەخواردن وخواردنەوە ئەوەیە بەهێز بم بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە -عز وجل-.
٢- شۆردنی دەستەکان لەپێش خواردن.
٣- دەڵێم: «بسم الله» واتە: «بەناوى خواى گەورە»، و بەدەستی ڕاستم دەخۆم ولە پێشی خۆمەوە خواردن دەخۆم، ولە ناوەڕاستی خواردنەکە یان لە بەردەمی کەسێکی ترەوە خواردن ناخۆم.
٤- ئەگەر بسم الله م لەبیر چوو لەسەرەتاوە، دەڵێم: «بسم الله أوله وآخره» واتە: «بەناوى خواى گەورە لەسەرەتا وکۆتادا».
٥- ڕازیم بەوەى لەبەردەستە لەخواردن، وڕەخنە لەخواردنەکە ناگرم، ئەگەر بەدڵم بوو ؛ دەیخۆم، وئەگەر بەدڵم نەبوو ؛ نایخۆم.
٦- هێندە پاروو دەخۆم کە تێرم بکات وبرسیم نەبێت، وزۆر وزیاد لەپێویست ناخۆم.
٧- فوو ناکەم بەسەر خواردن وخواردنەوەکە، بەشتێکی تر هەوڵدەدەم ساردی بکەمەوە یان وازى لێدەهێنم هەتاوەکو سارد دەبێتەوە.
٨- لەکاتی خواردندا لەگەڵ ئەوانى تر خواردن دەخۆم لەخێزان ومیوان.
٩- پاش ئەوانى تر دەستدەکەم بەخواردن بەتایبەت پاش ئەوانەى لەخۆم گەورەترن.
١٠- ناوی خودا دەهێنم ودەڵێم: (بسم الله) ؛ پێش ئەوەى خواردن یان خواردنەوە بخۆم، و بەدانیشتنەوە خواردن وخواردنەوە دەخۆم، و لەکاتی خواردنەوە بەسێ قوم -سێ هەناسەدان- دەیخۆمەوە.
١١- حەمد وستایشی خواى گەورە دەکەم کاتێک تەواو دەبم لە خواردنەکە.

ج: ١- سەرەتا دەست دەکەم بەپۆشینی لای ڕاستم، وحەمد وستایشی خواى گەورە دەکەم لەسەر نیعمەتەکانی.
٢- پۆشاکەکەم درێژ ناکەم بۆ خوارەوەى گوێزنگەکانم -قولەپێکانم- ؛ ئەمە تەنها بۆ پیاوانە.
٣- نابێت کوڕان پۆشاکی کچان لەبەر بکەن، ونابێت کچان پۆشاکی کوڕان لەبەر بکەن.
٤- خۆم ناچوێنم بە کافر وفاسقەکان لەجلوبەرگەکانیاندا.
٥- ناوى خودا دەهێنم لەکاتی داکەندنی جلوبەرگ.
٦- سەرەتا نەعلی -پێلاوی- ڕاست لەپێدەکەم، وسەرەتا نەعلی-پێڵاوی- چەپ دادەکەنم.

ج: ١- دەڵێم: «بسم الله، الحمد لله» واتە: «بەناوى خواى گەورە، سوپاس وحەمد بۆ خواى گەورە». ﴿سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ﴾ واتە: ﴿پاک وبێگەردە ئەو پەروەردگارەی کە ئەمەی بۆمان ڕام کردووە چونکە نەماندەتوانی خۆمان بیکەین * وئێمە بەدڵنیاییەوە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە﴾ [سورة الزخرف: 13-14].
٢- ئەگەر تێپەڕبووم بەلای مسوڵمانێکدا ؛ سەلامی لێدەکەم.

ج: ١- بەمامناوەندی ڕێدەکەم وسادە وبێ فیز دەبم لەڕێکردنمدا، و لەسەر لای ڕاستی ڕێگاکە ڕێ دەکەم.
٢- سەلام دەکەم لە هەرکەسێک پێی بگەم.
٣- چاو دەپارێزم ونەزەر ناکەم، وئازاری کەس نادەم.
٤- فەرمان بە چاکە دەکەم، ونەهی لە خراپە دەکەم.
٥- ئازار وزیان لەسەر ڕێگاوبان لادەدەم.

ج: ١- بەپێی چەپ لەماڵ دەردەچم ودەڵێم: «بسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا بالله، اللهم إني أعوذ بك أن أضل أو أضل، أو أزل أو أزل، أو أظلم أو أظلم، أو أجهل أو يجهل علي» واتە: «بە ناوی خوای گەورە، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بەخواى گەورەیە، هچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر ئەوە نەبێت کە خواى گەورە دەیبەخشێت، خوای گەورە پەنات پێ دەگرم لەوەى گومڕا بم یان گومڕا بکرێم، ولەوەى بکەوم یان بمکەوێنن، و لە ستەم یان ستەمم لێبکرێت، و لەڕەفتارکردنی نەزانانە یان بەنەزانى مامەڵەم لەگەڵ بکرێت». ٢- بەپێی ڕاست دەچمە نێو ماڵەوە، ودەڵێم: «بسم الله ولجنا، وبسم الله خرجنا، وعلى ربنا توكلنا» واتە: «بەناوى خودا دەچینە ژوورەوە، و بەناوى خودا دەرچووین، و تەوەکولمان هەر تەنها بە خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-».
٣- وسەرەتا سیواک دەکەم، پاشان سەلام دەکەم لە نیشتەجێبووانی ماڵەکە.

ج: 1- بەپێی چەپ دەچمە شوێنی سەرئاوکردن.
2- پێش ئەوەى بچمە ژوورەوە، دەڵێم: «بسم الله، اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث»، واتە: «بەناوى خوا، خوایە پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕ وخراپەی ھەموو شەیتانێکی نێر ومێ».
3- هیچ شتێک نابمە ژوورەوە کە ناوی خودای لەسەر نووسرا بێت.
4- لەکاتی سەرئاوکردندا خۆم دادەپۆشم.
5- لەشوێنی سەرئاوکردندا قسە ناکەم.
٦- ڕوو لەقیبلە ناکەم، وهەروەها پشتی تێناکەم لەکاتی دەست بەئاو گەیاندن.
٧- دەستی چەپم بەکاردەهێنم بۆ خۆپاککردنەوە لەپیسی، ودەستی ڕاستم بەکارناهێنم.
٨- سەرئاو ناکەم لەسەر ڕێگای خەڵکی یان لەسێبەر وشوێنی حەوانەوەیان.
٩- دەستەکانم دەشۆم لەپاش سەرئاوکردن.
١٠- بەپێی ڕاست دەردەچم -پێشی دەخەم- لەکاتی دەرچوون لەشوێنی سەرئاو کردن ودەڵێم: (غفرانك) واتە: (داواى لێخۆشبوونت لێدەکەم ئەی پەروەردگار).

ج: ١- دەچمە نێو مزگەوتەوە بەپێی ڕاستم، ودەڵێم: «بسم الله، اللهم افتح لي أبواب رحمتك» واتە: «بەناوى خواى گەورە، خودایە دەرگای ڕەحمەتی خۆتم لێ بکەرەوە».
٢- دانانیشم هەتاوەکو دوو ڕکات نوێژ دەکەم.
٣- لەنێوان دەستی -لەپێشی- نوێژخوێنانەوە تێپەڕ نابم (مەبەست ئەوەیە کاتێک نوێژ دەکەن)، وبانگەواز بۆ شتی ونبوو ناکەم لەنێو مزگەوتدا، وشت نافرۆشم وشت ناکڕم لەنێو مزگەوتدا.
٤- بەپێی چەپم دەردەچم -پێشی دەخەم- لەکاتی دەرچوون لەمزگەوت ودەڵێم: «اللهم إني أسألك من فضلك» واتە: «خودایە، داواى فەزڵ وگەورەیی لەتۆ دەکەم».

ج: ١- کاتێک دەگەم بەمسوڵمانێک سەلامی لێدەکەم، بەووتنی: «السلام عليكم ورحمة الله وبركاته» لەسەرەتادا ڕستەى تر لەجێگای ئەم سەلامە ناڵێم، (ودەکرێت پاش سەلامکردن هەر ڕستەیەکی ڕێگەپێدراو بڵێیت)، وهەروەها تەنها بەدەستەکانم ئاماژە ناکەم بۆ بەرامبەر.
٢- ڕووخۆش ودەم بە زەردەخەنە دەبم بەرامبەر براکەم کاتێک پێی دەگەم.
٣- وبەدەستی ڕاستم تەوقەى لەگەڵ دەکەم.
٤- ئەگەر کەسێک سەلامی لێم کرد ئەوا باشتر وەڵامی دەدەمەوە، یان وەکو خۆی وەڵامی سەلامەکە دەدەمەوە.
٥- سەرەتا دەست ناکەم بە سەلامکردن لە کافر، وئەگەر ئەو سەرەتا سەلامی کرد ؛ وەکو خۆی وەڵامی دەدەمەوە.
٦- کەسی بچووک لەتەمەندا سەلام لەکەسی گەورە دەکات لەتەمەندا، وکەسی سواری سەلام لەو کەسە دەکات کە بەپێ دەڕوات، وئەوەى ڕێ دەکات سەلام لەو کەسە دەکات کە دانیشتووە، وژمارەی کەم سەلام لە ژمارەی زۆر دەکەن.

ج: ١- ڕوخسەت وەردەگرم لەپێش چوونە ژوورەوە بۆ هەر شوێنێک بێت.
٢- سێ جار ڕوخسەت وەردەگرم وزیاتری ناکەم، وئەگەر پاش سێیەم جار وەڵام نەبوو ؛ ئەوا دەگەڕێمەوە.
٣- بەتوندی لەدەرگا نادەم، وڕاستەوخۆ لەبەرامبەر دەرگاکە ناوەستم، بەڵکو لەلای ڕاست یان لەلای چەپ ڕادەوەستم.
٤- ناچمە ژووری دایک وباوکم یان ژووری کەسێکی تر لەخێزانەکەم ؛ مەگەر پاش ئەوەى ڕوخسەت وەردەگرم، و بەتایبەت لەپاش نوێژی بەیانی ولە نیوەڕۆ ولە پاش نوێژی خەوتن-عیشا-.
٥- دەتوانم بچمە ئەو شوێنانەى کە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت بەبێ ڕوخسەت وەرگرتن، وەکو دوکان ونەخۆشخانە وهتد.

ج: ١- ئاو وخواردن دەدەم بە ئاژەڵەکان.
٢- بەڕەحم وبەزەیی دەبم بەرامبەر بە ئاژەڵان، ونابێت بارگرانیەک بخرێتە سەری کە لەتوانایدا نەبێت.
٣- نابێت ئازاری ئاژەڵ بدرێت بەهەر جۆرە ئازاردانێک بێت ؛ ئەمە تەنها ئەو ئاژەڵانە دەگرێتەوە کە بێ زیانن.

ج: ١- نییتە ومەبەستم لەوەرزشکردن بۆ بەهێزبوونە بۆئەوەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پەروەردگار بم وئەو لێم ڕازی بێت.
٢- لەکاتی نوێژەکاندا ؛ یاری و وەرزش ناکەین.
٣- نابێت کوڕان لەگەڵ کچان وەرزش بکەن.
٤- پابەند بوون بە جلی وەرزشی کە عەورەت -شەرمگە- دادەپۆشیت.
٥- دوور دەکەومەوە لەو وەرزشانەى حەرامکراون، وەکو ئەو وەرزشانەى لێدانى ڕوو یان دەرخستنی شەرمگەی -عەورەتی- تێدایە.

ج: ١- ڕاستگۆ بوون لە سوعبەت وگاڵتەکردندا و نەووتنی شتی درۆ.
٢- سوعبەت دەبێت دوور بێت لەگاڵتەکردن و بەکەمدانان وئازاردان وترساندن.
٣- نابێت سوعبەت کردن زۆر بێت.

ج: ١- دانانی دەستەکان یان جل یان دەستەسڕ لەسەر دەم ولووت لەکاتی پژمین.
٢- حەمد وستایشی خواى گەورە بکەیت لەپاش پژمین، ئەمیش بەووتنی: «الحمد لله».
٣- ئەگەر حەمد وستایشی خودای کرد؛ دەبێت براکەى پێی بڵێت: «یرحمک الله».
ئەگەر براکەی ئەمەى پێی ووت؛ ئەو کەسەی پژمی لەوەڵامدا پێی دەڵێت: «يهديكم الله ويصلح بالكم» واتە: «خواى گەورە هیدایەتان بدات، وکاروبارتان چاک بکات».

ج: ١- هەوڵدان بۆ گرتنەوە ودەرنەخستنی باوێشک.
٢- دەنگ بەرز نەکردنەوە بەووتنی: (ئاهـ) ، (ئاهـ).
٣- دانانى دەست لەسەر دەم.

ج: ١- دەبێت قورئان خوێندن پاش دەستنوێژگرتن بێت، -واتە کاتێک قورئان دەخوێنیت پێویستە دەستنوێژت هەبێت-.
ج- دانیشتن بە ڕێز وئەدەبەوە.
٣- پەنا گرتن بەخواى گەورە لەشەیتانی نەفرینلێکراو پێش دەستپێکردن بە خوێندنی قورئان.
٤- بیر وتێفکران لە ئایەتەکان لەکاتی خوێندنەوەی قورئاندا.