بەشی ژیاننامەى (سیرەی) پێغەمبەر ﷺ

ج: ئەو موحەممەد کوڕی عبداللە کوڕی عەبدولموتەڵیب کوڕی هاشمە وهاشم لە قوڕەیش بووە، وقوڕەیشیش باڵێکە لە عەرەب، وعەرەب لە نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمە -علیهم وعلى نبینا الصلاة والسلام-.

ج: باوکی لەمەدینە وەفاتی کرد، لەوکاتەی سەروەرمان لەسکی دایکیدا بووە ﷺ.

ج: لەساڵی فیل، لەڕۆژی دووشەممە لەمانگی ڕەبیعی یەکەم -ربیع الأول-.

ج: - کەنیزەکی باوکی: ئوم ئەیمەن.
- کەنیزەکی مامی ئەبولەهەب: سوەیبە.
- حەلیمە ی ئەلسعەدیە.

ج: دایکی وەفاتی کرد لەکاتێکدا ئەو تەمەنی شەش ساڵ بوو، وباپیری عەبدولموتەڵیب بەخێو کردنی گرتە ئەستۆی خۆی.

ج: باپیری عەبدولموتەڵیب وەفاتی کرد لەکاتێکدا سەروەرمان تەمەنی هەشت ساڵ بوو، وپاش ئەو مامی« ئەبو تاڵیب بەخێوکردنی گرتە ئەستۆی خۆی.

ج: لەگەڵ مامی ڕۆیشت بەرەو شام کاتێک تەمەنی دوانزە ساڵ بوو.

ج: ڕۆیشتنی دووەمی بۆ بازرگانى کردن بوو بە سامانى خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وکاتێک گەڕایەوە مارەی کرد، ولەو کاتەدا تەمەنی پێغەمبەر ﷺ بیست وپێنج ساڵ بوو.

ج: قوڕەیش کەعبەیان نۆژەن کردەوە، لەکاتێکدا سەروەرمان ﷺ تەمەنی سی وپێنج ساڵ بوو.
وکاتێک ناکۆک بوون لەسەر ئەوەى کێ بەردە ڕەشەکە دابنێت لەشوێنی خۆی؛ ئەویان ﷺ کرد بە دادوەر لەنێو خۆیان، ئەویش بەردە ڕەشەکەى لەنێو قوماشێکدا دانا، وفەرمانى کرد هەر هۆزێک لایەکی جلەکە بگرێت، لەوکاتەدا ئەوان چوار هۆز بوون، کاتێک بەرزیان کردەوە بەرەو شوێنی خۆی، سەروەرمان ﷺ بەدەستی خۆی لەشوێنی خۆی داینا.

ج: تەمەنی چل ساڵ بوو، و وەکو موژدەدەر وترسێنەر نێردرا بۆ هەموو خەڵکی.

ج: بەخەون بینینی ڕاستگۆیانە، هەر خەونێکی ببینیایە ﷺ وەکو بەیانی ڕۆشن ڕوویدەدا هەروەکو خۆی.

ج: خوای دەپەرست لەنێو ئەشکەوتی حەرا، ماوە ماوە خۆی ئامادەدەکرد وئەڕۆیشتە ئەو ئەشکەوتە بۆ پەرستشی پەروەردگار
وە وەحی دابەزییە سەری لەوکاتەی سەروەرمان لە ئەشکەوتی حەڕا بوو

ج: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ * (ئەی پێغەمبەر) بخوێنە بەناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە (1) خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ * مرۆڤی دروست کردووە لە پارچە خوێنێکی بەستوو (2) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ * بخوێنە، پەروەردگاری تۆ (لە ھەموو کەس) بەخشندەترە (3) الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَم * ئەو پەروەردگارەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم (4) عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ * مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەیدەزانی (5)[سورەتی العلق: 1-5].

ج: لەپیاوان: ئەبوبەکری سدیق، و لەئافرەتان: خەدیجە ی کچی خوەیلید، و لەمنداڵان: عەلی کوڕی ئەبی تاڵب، و لەبەندە ئازادکراوەکان: زەید ی کوڕی حاریسە، و لەبەندەکان: بیلالی حەبەشی -ڕەزاى خوایان لێبێت- وئەوانى تر.

ج: سێ ساڵ بانگەوازیەکە بەنهێنی بوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکرا کە بەئاشکرا بانگەواز بکات.

ج: موشریکەکان زۆر ئازاری پێغەمبەر ﷺ ومسوڵمانانیان دا، هەتاوەکو ڕوخسەت درا بە ئیمانداران بە کۆچکردن بەرەو حەبەشە بۆ لای نەجاشی.
وموشریکەکان کۆک بوون لەسەر ئازاردان وکوشتنی پێغەمبەر ﷺ، بەڵام خواى گەورە پاراستی ومامی ئەبو تاڵیب پشتیوانی وبەرگری لێدەکرد دژی ئەوان.

ج: ئەبو تاڵیبی مامى وەفاتی کرد، وهەروەها خەدیجەی خێزانی -ڕەزاى خواى لێبێت-.

ج: کاتێک تەمەنی پەنجا ساڵ بوو، وتێیدا پێنج نوێژەکەى لەسەر فەرزکرا.
شەوڕەوی -ئیسراء:الإسراء-: لە مزگەوتی حەرامەوە -لەمەککە- بەرەو مزگەوتی ئەقسا لە شام.
وبەرزبوونەوە -میعراج:المعراج-: لە مزگەوتی ئەقساوە بەرو ئاسمان هەتاوەکو گەیشتە لای داری (سدرة المنتهى) كە دارێکی زۆر مەزنە شێوازێکی زۆر جوان ودڵڕفێنی هەیە.

ج: بانگەوازى خەڵکی تائیفی دەکرد، وبانگەوازیەکەى پیشانی خەڵکی دەدا لە وەرزەکانی کۆبوونەوەى خەڵکی، هەتا خەڵکی مەدینە لەئەنساڕەکان هاتن بۆ لای، وباوەڕیان بە پێغەمبەر ﷺ هێنا، وبەیعەتیان پێدا بە سەر سەرخستنی.

ج: زەکات وڕۆژوو وحەج وجیهاد وبانگ وهتد لەسەر فەرزکرا لە شەریعەتەکانى ئاینی ئیسلام.

ج: جەنگی بەدر.
جەنگی ئوحود.
جەنگی ئەحزاب.
جەنگی فەتح وڕزگارکردنی مەککە.

ج: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ﴾‏ واتە: ﴿وە بترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوا لەپاشان پاداشت دەدرێتەوە ھەموو کەسێک (پاداشت و سزای) ئەوەی کردوویەتی وە ئەوان ستەمیان لێناکرێت﴾‏ [سورەتی البقرة: 281].

ج: لەمانگی ڕەبیعی یەکەم -ربیع الأول- وەفاتی کرد، لە ساڵی یانزەی کۆچی، وتەمەنی لەو کاتەدا ٦٣ شەست وسێ ساڵ بوو

ج: ١- خەديجەی کچی خوەیلید -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٢- سەودەی کچی زەمعە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٣- عائیشەی کچی ئەبوبەکر -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
٥- حەفسەی کچی عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
٥- زەینەبی کچی خوزەیمە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٦- ئومو سەلەمە، ناوی: هیندی کچی ئەبی ئومەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٧- ئەمو حەبیبە، ناوی: رەملەی کچی ئەبی سوفیان -ڕەزاى خواى لێبێت- .
٨- جوەیریەی کچی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت-.
٩- مەیمونەی کچی حاریس -ڕەزاى خواى لێبێت-.
١٠- سەفیەی کچی حویەی -ڕەزاى خواى لێبێت-.
١١- زەینەبی کچی جەحش -ڕەزاى خواى لێبێت-.

ج: ٣سێ کوڕی هەبووە بەناوەکانی:
ئەلقاسم (القاسم)، وسەرناوەکەى -کونیەکەى- سەروەرمان بەناوى ئەمەوە بووە.
وعبداللە.
وئیبراهیم.
وچوار کچی هەبوو:

فاتیمە.
روقەیە.
ئوم کەلسوم.
زەینەب.
هەموو منداڵەکانى لە خەدیجە بوون -ڕەزاى خواى لێبێت-، جگە لە ئیبراهیم، وهەموویان پێش وەفات کردنی خۆی ؛ وەفاتیان کردووە، جگە لە فاتیمە کە شەش مانگ پاش خۆی وەفاتی کردوە.

ج: پێغەمبەرﷺ باڵای مامناوەند بووە نە باڵای درێژ ونە کورت بووە بەڵکو مامناوەند بووە، وڕەنگی پێستی سپی تێکەڵ بەسوور بوو ﷺ، وچاوەکانی گەورە بوون، وڕیشی چڕ، ودەمی گەورە، ومووی زۆر ڕەش بووە، وشانەکانى زۆر پان وگەورە بوون وبۆنی زۆر خۆش بووە، وجگە لەمانە لەسیفەتە جوانەکانى تری ﷺ.

ج: پێغەمبەر ﷺ ئومەتەکەى لەسەر ڕێگای ڕوون بەجێهێشت، کە شەوەکەی بەقەد ڕۆژەکەی ڕوونە و کەس لێی لانادات جگە لە کەسێک کە خۆی تیاچووە، هیچ خێرێکی جێنەهێشتووە ؛ ڕێنموێنی ئومەتەکەى کردووە بۆ جێبەجێکردنی، وهیچ شەڕ وخراپەیەکی جێنەهێشتووە ئیلا ئوممەتەکەی لێ ئاگادار کردووەتەوە.