بەشی الفقه- شەریعەت-

ج: الطهارة: پاککردنەوە واتا: پاکبوونەوە ولابردنی هەمو پیسیەکان.
پاکبوونەوە ولابردنی پیسی هەستپێکراو
الخبث :
بریتیە لەوەى مسوڵمان هەموو پیسیەک لاببات کە هاتووەتە سەر -تووشی- لاشەی یان جلەکەى یان شوێنی نوێژکردنى.
پاکبوونەوە ولابردنی ناپاکژی
واتایی پاک بونەوە لە الحدث- : پاکبوونەوە لە هەموو ڕوداوێک ئیدي بەدەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بێت، بەئاوی پاک، یان تەیەموم کردن ئەگەر ئاو دەستنەکەوت، یان بەهۆی بیانوویەکەوە نەکرا ئاو بەکاربهێنرێت.

ج: بەئاو دەیشۆرێت هەتاوەکو پاک دەبێتەوە.
- بەڵام شتێک سەگ دەمی تێکردبێت؛ ئەوا بۆ پاک کردنەوەی حەوت جار دەشۆردرێت ویەکەم جاری بەخۆڵ.

ج: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکات بەندەى مسوڵمان یان ئیماندار دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن، یان لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاوی دەست نوێژیدا، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا، یان لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاوی دەست نوێژیدا ، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکان کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا، یان لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاوی دەست نوێژیدا، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان». [رواه مسلم].

ج: شۆردنی دەستەکان -هەتاوەکو مەچەک- سێ جار.
ئاو ڕادان لە دەم ولوت سێ جار .
وئاوڕادانە نێو دەم ودەرکردنی المضمضة-: بریتیە لەوەى بەچنگی دەست ئاو بخەیتە نێو دەم وئەملاوئەولای پێبکەیت لەناو دەمدا -وەکو غەڕغەڕە کردن- وپاشان ئاوەکە فڕێ بدەیت بۆئەوەى دەم لەپاشماوەى خۆراک وشتی تر پاک بێتەوە.
وئاو هەڵمژینە نێو لووت -الإستنشاق-: هەڵمژینی هەوا لەگەڵ چنگی ئاو بەدەستی ڕاست بۆ نێو لووت.
ودەرکردنی -پەرش کردنی- ئاو (إستنثار): بریتیە لە دەرکردنی ئاوەکە بەدەستی چەپ پاش ئەوەى هەڵی مژیە نێو لووتی.
پاشان شۆردنی دەموچاو سێ جار.
پاشان شۆردنی دەستەکان لە سەری پەنجەکان هەتاوەکو ئانیشکیش دەشوات- ؛ سێ جار.
پاشان مەسح کردن بەسەر سەردا، بە لەپی دەست لەپێشەوە پاشان بردنی بۆ پاشەوەى سەر، وهەروەها مەسحکردنی گوێیەکان.
پاشان شۆردني پێیەکان هەتاوەکو شۆردنی پەلە پێیەکان ؛ سێ جار.
ئەمە تەواوترین شێوازی دەستنوێژکردنە، ئەمە گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە ولە (بخاري) و (مسلم)دا هاتووە، کە لەلایەن هاوەڵی بەڕێز عوسمان و عبداللەی کوڕی زەید وهتد گێڕدراوەتەوە. هەروەها هاتووە لە (بخاري) وهتد: (أنه توضأ مرة مرة، وأنه توضأ مرتين مرتين) واتە: (یەک جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد، ودوو جار -ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی- شۆرد)، واتە: هەرئەندامێک لەوانەى لەکاتی دەستنوێژگرتن دەبێت بشۆردرێن ؛ یەک جار دەیانی شۆرد یان دوو جار.

ج: فەرزەکانی دەستنوێژگرتن ئەوانەن کە دەستنوێژگرتنی مسوڵمان دروست نییە ئەگەر واز لە یەکێکیان بهێنێت.
١- شۆردنی دەموچاو کە ئاوڕادانە نێو دەم ودەرکردنی -المضمضة- وئاو ڕادانە نێو لووت ودەکردنی -لإستنشاق الإستنثار-یش دەگرێتەوە.
٢- شۆردنی دەستەکان لە سەرە پەنجەکانەوە هەتاوەکو ئانیشکەکان وئانیشکەکانیش دەشوات-.
٣- مەسحکردن بەسەر سەردا، ومەسحکردنی گوێیەکانیش دەگرێتەوە.
٤- شۆردنی پێیەکان هەتاوەکو قولەپێکان و-شۆردنی قولەپێکانیش دەگرێتەوە-.
٥- ڕەچاو کردني ڕیزبەندی لەشۆردنی ئەندامەکان، واتا سەرەتا دەموچاو دەشوات پاشان دەستەکان، پاشان مەسحکردن بەسەر سەر، پاشان لەکۆتاییدا شۆردنی پێیەکان.
٦- بێ ناوبڕ بێت: واتە شۆردنی ئەندامەکان ماوە وناوبڕ لەنێوانیان نەبێت، واتا نایێت پاش شۆردنی ئەندامێک وازی لێبهێنێت هەتا وشک دەبێتەوە وئاوی پێوە نەمێنێت پاشان ئەندامێکی تر بشوات.
- یان نیوەى ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن بشوات، ونیوەکەى تری کاتێکی تر بیشوات، ئەم دەستنوێژگرتنە دروست نییە.

ج: سونەتەکانى دەستنوێژ: ئەگەر ئەنجامیان بدات ئەوا پاداشتی زیاتری بۆ هەیە، وئەگەر وازیان لێبهێنێت ؛ گوناهبار نابێت، ودەستنوێژگرتنەکەى دروستە، ئەوانیش بریتین لە:
ج- التسمیة: بسم الله كردن
٢- سیواک کردن.
٣- شۆردنی هەردوو ناولەپی دەستەکان.
٤- شۆردني بەینی پەنجەکانی
٥- شۆردنی دووەم وسێیەم جاری ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن.
٦- دەستپێکی بە شۆردنی لای ڕاست بێت.
٧- وتنی زیکری پاش دەستنوێژگرتن. «أشهد أن لا إله إلا الله، وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله».
٨- ئەنجامدانى دوو ڕکات لەپاش دەستنوێژگرتن.

ج: ئەوەى لەپێش وپاشەوە دەردەچێت، لە میز یان پاشەڕۆ یان هەوا.
خەوتن، یان شێت بوون یان لەهۆش خۆچوون.
خواردنی گۆشتی وشتر.
دەستدان لە ئەندامی زاوزێ یان دەستدان لەکۆم ؛ بە ڕاستەو خۆیی و بەبێ بونی پۆشاک لە نێواندا

ج: تەیەموم کردن: بریتیە لەبەکارهێنانى خۆڵ یان هتد لە خاکی سەر زەوی، لەکاتی نەبوونی ئاو یان بەهۆی عوزرێکەوە نەتوانرا ئاو بەکاربهێنرێت.

ج: بە لەپی دەستەکانت یەکجار دەکێشیت بە زەوییدا، وپاشان يەکجار مەسیحی دەموچاو وڕووی دەرەوەی دەستەکانی پێدەکەیت

ج: هەموو ئەو شتانەن کە دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەى -شکاندنی- دەستنوێژ.
وهەروەها ئەگەر ئاوی دەستکەوت؛ ئەوا تەیەموم کردن هەڵدەوشێتەوە ودەبێت بەئاوەکە دەستنوێژ بگرێت.

ج: خوف بريتييە: لەو دوو پارچە پێسەی کە دەکرێنە پێ لە جیاتی گۆرەوی
گۆرەوی: ئەوەیە لەپێیەکان دەکرێت بەڵام لە شتی تر دروستکراوە جگە لەپێست.
وڕێگەپێدراوە مەسح کردن بەسەریان لەجیاتی شۆردنی پێیەکان.

ج: ئاسانکاریە بۆ بەندەکان، بەتایبەت لەکاتی سەرما وزستان وسەفەردا، چونکە لەم حاڵەتانەدا داکەندنی گۆرەوی وخوف قورس وناڕەحەتن

ج: ١- بە دەستی دەست نوێژەوە خوفەکان لە پێ بکات، واتا لەپاش ئەوەى دەستنوێژ دەگرێت خوفەکان لە پێ دەکات
٢- دەبێت خوفەکە پاک بێت، و مەسحکردن لەسەر شتی پیس دروست نييە.
٣- دەبێت خوفەکە ئەو شوێنانە دابپۆشێت کە لەدەستنوێژگرتندا فەرزە بشۆردرێت؛ واتە داپۆشەری پێیەکان تا قولەپێیەکان بێت
٤- دەبێت مەسحکردن لە ماوەی دیاریکراودا بێت، بۆ کەسی نیشتەجێبوو: ڕۆژ وشەوێک -٢٤ کاتژمێر-، وبۆ ڕێبوار -موسافیر- : سێ ڕۆژ وشەوە -٧٢ کاتژمێر-.

ج: سیفەت وچۆنیەتی مەسحکردن بەم شێوەیە: پەنجەکانی دەستی بە تەڕکراوی دادەنێت لەسەر پەنجەکانی قاچی و دەی خشێنێت بەسەر قاچەکانی تا سەرووی قولەپێیەکانی،
لە کاتێکدا پێی ڕاستی بەدەستی ڕاستی وپێی چەپی بەدەستی چەپی مەسح دەکات، وە بۆشایی دەخاتە نێوان پەنجەکانی دەستی لەکاتی مەسحکردن، وە تەنها یەک مەسح دەکات ودووبارەی ناکاتەوە.

ج: ١- تەواوبوونی ماوەى مەسحکردن، مەسحکردن لەپاش تەواوبوونی ماوەى دیاریکراو لەشەرعدا ڕێگەپێدراو نییە، ماوەی دياری کراو بریتیە لە ڕۆژ وشەوێک -٢٤ کاتژمێر- بۆ نیشتەجێبوو، سێ ڕۆژ وشەویش -٧٢ کاتژمێر- بۆ ڕێبوار وموسافیر
٢- داکەندنی خوفەکان؛ ئەگەر مرۆڤ خوفەکان یان تاکێکیانی داکەند لەپاش مەسحکردن ئەوا مەسحکردنەکەى هەڵدەوەشێتەوە.

ج: نوێژکردن: واتا پەرستنی خواى گەورە بە هەندێک کردار وگوفتاری تایبەت، بەتەکبیر کردن -وتنی: الله أکبر- دەستپێدەکات، و بەسەلامدانەوەیش کۆتایی پێدێت.

ج: نوێژکردن فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێک.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی نوێژکردن بە واجب گێڕدراوە لەسەر ئیمانداران لە کاتە دیاریکراوەکاندا﴾ [سورەتی النساء: 103].

ج: وازهێنان لەنوێژکردن کوفرە -بێباوەڕییە-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لە نێوان ئێمەی موسڵمان و ئەوانی بێباوەڕدا ھەیە؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە»
[رواه أحمد والترمذي وغيرهما].

ج: پێنج نوێژ فەرزە لەسەر مسوڵمان لە شەو وڕۆژێکدا،
ونوێژی بەیانی :
دوو ڕکات، ونوێژی نیوەڕۆ : چوار ڕکات، ونوێژی عەسر : چوار ڕکات، ونوێژی مەغریب-شێوان- : سێ ڕکات، ونوێژی عیشا خەوتنان- : چوار ڕکات.

ج: ١- ئیسلام- موسوڵمان بون-؛ نوێژکردنی کافر دروست نییە.
٢- ئەقڵ- هزر وژیری-؛ نوێژکردنی شێت دروست نییە.
٣- جیاکاری نێوان سوود وزەرەر؛ نوێژکردنی منداڵێک دروست نییە کە جیاکاری نەکات -لەنێوان سوود وزەرەردا
٤- نیەت.
٥- هاتنی کاتی نوێژ.
٦- دەست نوێژ شۆردن
٧- خۆپاککردنەوە لە هەموو پیسیەکان کە دەبنە هۆکاری مەنع کردني نوێژ
٨- داپۆشینی عەورەت
٩- ڕوو کردنە قیبلە

ج: چواردە پایەیە، کە بریتین لە:
١- وەستان لەنوێژی فەرزدا بۆ کەسێک بتوانێت بەپێوە بوەستێت.
٢- تەکبیرەی ئیحرام، وتنی: ( الله أکبر ) کاتی دەست کردن بە نوێژ.
٣- خوێندنی سورەتی -الفاتحة-.
٤- ڕکوع بردن، وپشتی ڕێک دەوەستێنێت لەکاتی ڕکوع بردن و سەری پێویستە هاوئاستی پشتی دەبێت.
٥- بەرزبوونەوە وڕێک بونەوە لە دووای ڕکوع بردن.
٦- وەستان بەڕێکی وئارامی لەپاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن.
٧- سوجدە بردن؛ پێویستە نێوچەوانى ولووتی ولەپەکانی دەستی وئەژنۆکانی وسەری پەنجەى پێیەکانى بەجوانى لەسەر شوێنی سوجدە بردن دابنێت.
٨- بەرزبوونەوە لە سوجدە بردن.
٩- دانیشتن لەنێوان سوجدەکان.
ئەوەی سوونەتە لەم کاتەدا:
دانیشتن بەشێوازى (ئیفتیراش) واتا لەسەر پێی چەپی دابنیشێت، وپێی ڕاستی بوەستێنێت وپەنجەى پێیەکانى بەرەو قیبلە ئاراستەى دەبێت.
١٠- هێمنی وئارامی، واتە لەسەرخۆیی لە جێبەجێکردنی هەر پایەیەکی کرداری.
١١- خوێندنی التشهد -تەحیاتی- کۆتایی.
١٢- دانیشتن بۆ خوێندني تەحیات.
١٣- دوو جار سەلامدانەوە، واتە دووجار بڵێت: (السَّلام عليكم ورحمة الله).
١٤- ڕیزبەندی لەئەنجامدانى پایەکان -بەو شێوەیەى باسمانکرد-، بۆ نمونە ئەگەر بەئەنقەست سوجدە ببات لەپێش ڕکوع بردن؛ ئەوا نوێژەکەى بەتاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بەهەڵە ئەمە بکات ئەوا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ڕکوع بردن، پاشان سوجدە ببات.

ج: واجبەکانى نوێژ هەشت دانەن، ئەوانیش بریتین لە:
١- تەکبیرەکانی نێو نوێژ -ووتنی: الله أکبر لەکاتی چوون لەپایەیەک بۆ پایەیەکی تر-، جگە لە تەکبیرەی ئیحرام نەبێت.
٢- وتنی: «سمع الله لمن حمده»* بۆ ئیمام وکەسێک بەتەنها نوێژ بکات، *(واتە: پەروەردگار وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وسوپاسی دەکەن، وبیسەریانە).
٣- وتنى: «ربنا ولك الحمد»*، *(واتە: پەروەردگارمان حەمد وستایش تەنها بۆ تۆیە).
٤- وتنی: «سبحان ربي العظيم»* یەک جار لەکاتی ڕکوع بردن، *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگاری مەزن).
٥- وتنی: «سبحان ربي الأعلى»* یەک جار لەکاتی سوجدە بردن، *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ پەروەردگار کە بەرزی وپایەداری وبڵندى ڕەها هەر بۆ ئەوە).
٦- وتنی: «رب اغفر لي»* لەنێوان سوجدە بردنەکاندا، *(واتە: پەروەردگارم لێم خۆش بە).
٧- خوێندنی التشهد -تەحیاتی- یەکەم.
٨- دانیشتن بۆ خوێندنی تەحیاتی یەکەم.

: یازدە سونەتن، ئەوانیش بریتین لە:
١- لەپاش تەکبیرەی ئیحرام وتنی: «سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتَعَالَىٰ جدك، ولا إله غيرك»* وپێی دەووترێت: (نزای ئیستیفتاح:دعاء الاستفتاح)، *(واتە: خودایە پاک وبێگەردی وحەمد وسوپاس بۆ تۆ، ناوت بەرز وپیرۆزە، بەرز وبڵندە مەزنیت، وهیچ پەرستراوێک حەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ).
٢- پەناگرتن بەخواى گەورە لەشەیتانى نەفرینلێکراو.
٣- وتنی بەسمەلە (بسم الله الرحمن الرحیم).
٤- وتنی: ئامین.
٥- خوێندنی سورەتێک لەپاش سورەتی -الفاتحة-.
٦- خوێندنی قورئان بەدەنگی بیستراو وبەرز لەلایەن ئیمامەوە، لەو نوێژانەی کەدەبێت بە دەنگی بەرز پێش نوێژ خوێن نوێژ بخوێنێت
٧- لەپاش تەحمید کردن -سمع الله لمن حمده- بڵێت: «ملء السَّمٰوات، وملء الأرض، وملء ما شئت من شيء بعد» واتە: « حەمد وسوپاست بۆ تۆ هێندەی ئاسمانەکان وپڕ بەزەوی وهەرچی شتێکی تر تۆ ویستت لەسەری بێت».
٨- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری تەسبیح لەڕکوع بردندا، واتا: تەسبیحی دووەم وسێیەم یان هەرچەند زیاتر بوترێت.
٩- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری تەسبیح لەسوجدە بردندا، واتا: تەسبیحی دووەم وسێیەم یان هەرچەند زیاتر بوترێت.
١٠- زیاتر لە یەک جار وتنی زیکری نێوان سوجدەکان: «رب اغفر لي».
١١- سەڵاوتدان لە تەحیاتی کۆتایی لەسەر ئەهلی بەیتی -بنەماڵەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نزاکردنی بەرەکەت بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبنەماڵەکەى، ونزا کردن لەپاش تەواوبوونی تەحیات.
چوارەم:
سوننەتە کردەوەییەکان، وە پێشیان دەووترێت هەیئات وشێوازەکان:
١- بەزرکردنەوەى دەستەکان لەگەڵ ووتنی تەکبیرەی ئیحرامدا هەتاوەکو ئاستی شانەکان بەشێوەیەک ناولەپەکان بەرەو ئاراستەى قیبلە بن.
٢- بەزرکردنەوەى دەستەکان بەهەمان شێوازى پێشوو لەکاتی چوون بۆ ڕکوع بردن.
٣- بەزرکردنەوەى دەستەکان بەهەمان شێوازى پێشوو لەکاتی بەزربوونەوە لەڕکوع بردن.
٤- گێڕانەوەی دەستەکان بۆ شوێنی خۆیان لەپاش بەرزکردنەوەیان.
٥- دانانى دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ.
٦- سەیرکردنی شوێنی سوجدە بردن لەکاتى نوێژدا.
٧- لەکاتی بە پێوە وەستان دەبێت بۆشایی لە نێوان پێیەکاندا هەبێت
٨- لە کاتی ڕکوع بردندا بە لە پی دەستەکانى ئەژنۆکانى دەگرێت وبۆشایی دەخاتە نێوان پەنجەکانیەوە، وپشتی بەڕێکی دەوەستێنێت لەکاتی ڕکوع برندا بەشێوەیەک سەری هاوئاستی پشتی دەبێت.
٩-پێویستە هەموو ئەو ئەندامانەی سوجدەیان لە سەردەبات بە جوانی شوێنی خۆیان بگرن، وپێویستە ڕاستەوخۆ بەر زەوی بکەون و لەسەر شوێنی سوجدە بردن دابنرێن.
١٠- پێویستە باڵەکانى دوور بخاتەوە لە لاشەی، ونەی لکێنێت بە لاشەیەوە، وهەروەها سکی دوور بخاتەوە لە ڕانەکانى، وڕانەکانى دوور بخاتەوە لە قاچ وساقی -لاقی-*، وبۆشایی بخاتە نێوان ئەژنۆکانیەوە، وپێی لەسەر زەوی بوەستێنێت -بچەقێنێت-، و سەرەپەنجەی پێیەکانى لەسەر زەوی بێت بەرەو ئاراستەى قیبلە بن وبۆشایی لەنێوانیان بێت، ودەستەکانى هاوئاستی شانەکانى بن لەسەر زەوی وپەنجەکانى دەستی پێکەوە بلکێنێت بەرەو ئاراستەى قیبلە، *
(ساق -لاق- : مەبەست ئەو بەشەیە -ئێسکەیە- کە گوێزنگەکان بەئەژنۆکانەوە دەبەستێت).
١١- بەشێوازی (ئیفتیراش)* دادەنیشێت لەنێوان سوجدە بردنەکاندا، ولە تەحیاتی یەکەم، بەڵام بەشێوازى (تەوەروک)** دادەنیشێت لە تەحیاتی دووەم، *(دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش‌- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی لەسەر زەوی بچەقێنێت -بیوەستێنێت-)،*
(دانيشتنی التورك -تەوەروک‌- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت).
١٢- دانانى دەستەکان لەسە ڕانەکان بەڕاخراوی وپەنجەکانى پێکەوە بلکێنێت، وهەروەها لە تەحیاتدا، بەڵام لە تەحیاتدا سەبارەت بەدەستی ڕاستی ؛ پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتی دەگرێتەوە -دەیاننوقێنێت-، و بەپەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- وپەنجەی ناوەڕاست ئەڵقەیەک دروست دەکات، وپاشان پەنجەی شایەتمان -درێژ دەکاتەوە- ئاماژەی پێدەکات بەرەو ئاراستەى قیبلە هەتاوەکو تەواو دەبێت لەخوێندنی تەحیات.
١٣- ئاوڕدانەوە بەرەو لای ڕاست وچەپ لەکاتى سەلامدانەوە.

ج: ١- وازهێنان لە پایەیەک لەپایەکانى نوێژ یان مەرجێک لە مەرجەکانى.
٢- قسەکردن بەئەنقەست.
٣- خواردن یان خواردنەوە.
٤- جوڵەی زۆری لەسەر یەک.
٥- وازهێنان لەواجبێک لە واجبەکانى نوێژ بەئەنقەست.

ج: سیفەت وچۆنیەتی نوێژکردن:
١- بەهەموو لاشەی ڕوو لەئاراستەى قیبلە بکات، بەبێ لادان لەئاراستەى قیبلە و بەبێ ئەوەى ئاوڕ بداتەوە بۆ لایەکی تر.
٢- پاشان نیەت دەهێنێت بۆ ئەو نوێژەی دەیەوێت ئەنجامی بدات لەدڵیەوە، ونابێت بە زوبانی دەری ببڕێت.
٣- پاشان تەکبیر دەکات -دەڵێت: الله أکبر-، ودەستەکانى بەرزدەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى لەکاتى تەکبیرکردندا بەشێوەیەک بەپێی دەستی ڕوویان لەئاراستەى قیبلە بێت.
٤- پاشان ناولەپی دەستی ڕاستی دەخاتە سەر پشتی دەستی چەپی و لەسەر سینگی دایان دەنێت.
٥- پاشان نزای ئیستیفتاح -دەست پێک- دەخوێنێت، ودەڵێت: «اللهم باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب، اللهم نقني من خطاياي كما يُنقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثلج والبرد»، «واتە: خوای گەورە دووری بخە نێوان من وگوناهەکانم وەکو دووری نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، خوای گەورە لە گوناهەکان پاکم بکەرەوە هەروەکو چۆن جلی سپی لە چڵک وپیسی پاک دەکرێتەوە، خودایە پاکم بکەرەوە وبم شۆرەوە لە گوناهەکانم بە ئاو وبەفر وتەرزە».
یان دەڵێت:
«سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتَعَالَىٰ جدك، ولا إله غيرك» واتە: «خودایە،حەمد وسوپاس وپاک وبێگەردی بۆ تۆ، ناوت پیرۆز وموبارەکە ومەزننە، تۆ لە ئەوپەڕی بڵندی وبەهێزیدایت، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ».
٦- پاشان پەنا بە خواى گەورە دەگرێت، ودەڵێت: «أعوذ بالله من الشيطان الرجيم» واتە: «پەنا بەخواى گەورە دەگرم لەشەیتانى نەفرینلێکراو». ٧- پاشان بەسمەلە دەخوێنێت، وپاشانڵسورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت، ودەڵێت: ﴿بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ * بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان (1) الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ * هەموو ستایشێک -حەمدێک- بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان (2) الرَّحْمـنِ الرَّحِيمِ * بەزەییدارترین، میهرەبانترین (3) مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ * خاوەن وسەرداری ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە -ڕۆژی قیامەت- هەر ئەو زاتە پیرۆزەیە (4) إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ * پەرستنمان هەر بۆ تۆیە و داوای کۆمەکیمان هەر لە تۆیە(5) اهدِنَــــا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ * یارمەتی كاريمان بە بۆ چونە سەر ڕێگای ڕاست (6) صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ غَيرِ المَغضُوبِ عَلَيهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ * ڕێگای ئەوانەی کە تۆ بەرەکەتت پێیان بەخشیووە؛ نەک ڕێبازی ئەوانەی کە خەشم وقینیان لێگیراوە- جولەکە وهاو شێوەکانیان- وە نە ڕێبازی ئەوانەیش کە گومڕا بوون- گاورەکان وهاوشێوەکانیان- (7)[سورەتی الفاتحة : 1-7].
پاشان دەڵێت:
(ئامین)، واتا: خودایە نزاکانمان وەڵام بدەرەوە.
٨- پاشان هێندەى بتوانێت قورئان دەخوێنێت، وقورئان زیاتر دەخوێنێت لەنوێژی بەیانیدا.
٩- پاشان ڕکوع دەبات، واتا: پشتی دەچەمێنێتەوە بەرەو ئاراستەی زەوی بۆ بەمەزندانانى خواى گەورە، و لەکاتی چوون بۆ ڕکوع تەکبیر دەکات، ودەستەکانى بەرز دەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى، وسونەت ئەوەیە پشتی بەڕێکی بوەستێنێت لەکاتی ڕکوع برندا، وسەری هاوئاستی پشتی بێت، ودەستەکانى لەسەر ئەژنۆکانی دابنێت وبۆشایی بخاتە نێو پەنجەکانی.
١٠- و لەکاتی ڕکوع بردن دەڵێت: «سبحان ربي العظيم»* ؛ سێ جار، * واتە: «پاک وبێگەردى بۆ پەروەردگاری مەزن»،
وە دەتوانێت ئەم زیکرە زیاد بکات وبڵێت:
«سبحانك اللهم وبحمدك، اللهم اغفر لي» واتە: «پاک وبێگەردی وحەمد وستایش بۆ پەروەردگار، خودایە لێم خۆش بە».
١١ - پاشان سەری بەرز دەکاتەوە لەڕکوع بردن، ودەڵێت: «سمع الله لمن حمده» واتە: «خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە حەمد وستایشی دەکەن»، ولەو کاتەدا دەستەکانی بەرز دەکاتەوە هەتاوەکو ئاستی شانەکانى، وئەوەى لەپشتی ئیمام نوێژ دەکات ناڵێت: «سمع الله لمن حمده»، بەڵکو دەڵێت: «ربنا ولك الحمد» واتە: «پەروەردگارمان حەمد وستایش تەنها بۆ تۆیە».
١٢ - پاش خوێندني ئەو زیکرانەى پێشوو لەکاتی وەستانی پاش ڕکوع بردن، دەتوانێت ئەم زیکرەش بڵێت: «ربنا ولك الحمد، ملء السماوات والأرض، وملء ما شئت من شيء بعد» واتە: «پەروەردگارمان حەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى زەوی وئاسمانەکان، وپڕ بەهێندەى ئەوەى تۆ بتەوێت لەپاش ئەمانە».
١٣- پاشان سوجدەى یەکەم دەبات، ولەکاتی چوون بۆ سوجدە بردن دەڵێت: «الله أکبر»، و پێویستە لەسەر حەوت ئەندام سوجدە ببات: نێوچەوان ولووت [بەیەک ئەندام دادەنرێن]، وناولەپەکان، وئەژنۆکان، وسەرەپەنجەى پێیەکان، وباڵەکانی دوور دەخاتەوە لە لاتەنیشتەکانى لاشەى، وباڵەکانى ڕاناخات لەسەر زەوی، وسەرەپەنجەى پێیەکانى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەبێت.
١٤- ولە ڕکوع بردنیندا دەڵێت: «سبحان ربي الأعلى»* سێ جار، *(واتە: پاک وبێگەردە پەروەردگارم و بەرزی وبڵندی وپایەداری ڕەها هەر بۆ ئەوە)، ودەتوانێت زیکری تر بڵێت، وەکو: «سبحانك اللهم ربنا وبحمدك، اللهم اغفر لي» واتە: «پاک وبێگەردیت ئەی پەروەردگار، وحەمد وستایش بۆ تۆ، خودایە لێم خۆش بە».
١٥- پاشان سەری بەرز دەکاتەوە لەسوجدە بردن، ودەڵێت: «الله أکبر» واتە: «خودا لەهەموو شتێک گەورەترە».
١٦- بەشێوازی (ئیفتیراش)* دادەنیشێت لە بەینی سوجدەکان، دەستی ڕاستی دەبێت بەم شێوەیە بێت: پەنجە بچووکەکە وئەوەى تەنیشتنی دەگرێتەوە -دەیاننوقێنێت-، وبەپەنجەى ناوەڕاست وپەنجە گەورەکە -قامکە گەورەکە- ئەڵقەیەک دروست دەکات، وپەنجەى شایەتمان بەرز دەکاتەوە -ئاماژەى پێدەکات- بەرەو ئاراستەى قیبلە و لەکاتی نزادا دەیجوڵێنێت، ودەستی چەپی ڕادەخات لەسەر بەشی پێشەوەی ڕانی چەپی. *(دانیشتنی الافتِراش -ئیفتیراش‌- بریتیە لەوەى سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی لەسەر زەوی بچەقێنێت -بیوەستێنێت-).
١٧- لەدانیشتنی نێوان سوجدەکان دەڵێت: «رب اغفر لي، وارحمني، واهدني، وارزقني، واجبرني، وعافني» واتە: «خودایە، لێم خۆش بە، وڕەحمم پێبکە، وحاڵم بگۆڕە بۆ باشتر، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێببەخشە».
١٨- پاشان سوجدەى دووەم دەبات وەک سوجدەى یەکەم لەوەى دەووترێت ودەکرێت، و لەکاتی چوون بۆ سوجدە تەکبیر دەکات.
١٩- پاش سوجدەى دووەم هەڵدەستێت، ودەڵێت: «الله أكبر»، وڕکاتی دووەم ئەنجامدەدات وەکو ڕکاتی یەکەم لەوەى دەووترێت ودەکرێت، بەڵام نزای ئیستفتاحی تێدا ناخوێنێت.
٢٠- پاش تەواوبوونی ڕکاتی دووەم، و ووتنی (الله أکبر) لەپاش بەرزبوونەوە لەسوجدە بردن؛ دادەنیشێت، وەکو دانیشتنی نێوان سوجدەکان،
21- ولەم دانیشتنەدا تەشەهود -تەحیات- دەخوێنێت، ودەڵێت: «التحيات لله والصلوات والطيبات، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، وبارك على محمد وعلى آل محمد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد. أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر، ومن فتنة المحيا والممات، ومن فتنة المسيح الدجال» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم (دان دەنێم) بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە، خودایە سەڵاوات بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەی موحەممەد، هەروەکو چۆن سەڵاواتت دا لەسەر ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، خودایە پیرۆزی وبەرەکەت بنێرە بۆ سەر موحەمەد وخانەوادەى موحەمەد هەروەکو چۆن پیرۆزی وبەرەکەتت بەخشی بە ئیبراهیم وخانەوادەى ئیبراهیم، تۆ ستایشکراو وشکۆداریت، پەنا بەخواى گەورە دەگرم لە سزای دۆزەخ، ولە سزای قەبر، ولە فیتنەى ژیان ومردن، ولە فیتنەى مەسیحی دەجال». پاشان نزا دەکات وداوا لە پەروەردگاری دەکات بەویستی خۆی لەداواکردنی خێری دونیا وقیامەت.
22- پاشان سەلام دەداتەوە بەلای ڕاستی ودەڵێت: «السلام عليكم ورحمة الله» وبۆ لای چەپیش بەهەمان شێوە.
23- وئەگەر نوێژەکە سێ یان چوار ڕکاتی بوو؛ لە تەحیاتی یەکەمدا پاش ئەوەى دەڵێت: «أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله»؛ دەوەستێت.
24- پاشان هەڵدەستێتەوە ودەڵێت: «الله أكبر»، ودەستەکانى هەتاوەکو ئاستی شانەکانى بەرز دەکاتەوە.
25- پاشان ئەو ڕکاتانەى ماوەتەوە بەهەمان شێوەى ڕکاتەکانى پێشوو ئەنجامی دەدات، وتەنها سورەتی -الفاتحة- دەخوێنێت تێیاندا.
26- پاشان لەڕکاتی کۆتایی ئەو نوێژانەى سێ یان چوار ڕکاتین بەشێوازى تەوەروک (تەوەروک)* دادەنیشێت، ودەستەکانى دەخاتە سەر ڕانەکانى بە سیفەت وچۆنیەتی دانانیان کە لەتەشەهودی یەکەمدا باسکرا. *(دانيشتنی التورك -تەوەروک‌- بریتیە لەوەی پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی وپێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت).
27- ولەم دانیشتنەدا هەموو تەشەهودەکە دەخوێنێت.
28- پاشان سەلام دەداتەوە بەلای ڕاستی ودەڵێت: «السلام عليكم ورحمة الله» وبۆ لای چەپیش بەهەمان شێوە.

و: «أَسْـتَغْفِرُ الله»* سێ جار، *«واتە: داواى لێخۆشبوون لەخواى گەورە دەکەم».
- «اللّهُـمَّ أَنْـتَ السَّلامُ، وَمِـنْكَ السَّلام، تَبارَكْتَ يا ذا الجَـلالِ وَالإِكْـرام» واتە: «خوای گەورە تۆ (السلام)يت ؛ هەموو ئاشتی وهێمنیەک تۆ دەیبەخشیت، وهەموو هێمنی وئاشتییەک لە تۆوە دێت، تۆ بەرز وپیرۆزیت ئەی خاوەنی شکۆمەندی وشەرەفمەندی».
- «لا إلهَ إلاّ اللّهُ وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُـلْكُ ولهُ الحَمْد، وهوَ على كلّ شَيءٍ قَدير، اللّهُـمَّ لا مانِعَ لِما أَعْطَـيْت، وَلا مُعْطِـيَ لِما مَنَـعْت، وَلا يَنْفَـعُ ذا الجَـدِّ مِنْـكَ الجَـد» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، هەموو خاوەنداری وموڵکێک تەنها بۆ ئەوە، وهەموو حەمد وستایشێک تەنها بۆ ئەوە، وئەوە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، خوایە کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لە ئەو شتەی تۆ دەیبەخشیت، وکەسیش ناتوانێت ئەو شتە ببەخشیت ئەگەر تۆ ڕێگری بکەیت لەبەخشینی، ودەوڵەمەندی وسامان سوودی نابێت بۆ هیچ کەسێک -لەلای تۆ-، ودەوڵەمەندی وبەخشینی سامان تەنها لەلایەن تۆوە دێت».
- «لا إلهَ إلاّ الله، وحدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ الملكُ ولهُ الحَمد، وهوَ على كلّ شيءٍ قدير، لا حَـوْلَ وَلا قـوَّةَ إِلاّ بِاللهِ، لا إلهَ إلاّ الله، وَلا نَعْـبُـدُ إِلاّ إيّـاه، لَهُ النِّعْـمَةُ وَلَهُ الفَضْل وَلَهُ الثَّـناءُ الحَـسَن، لا إلهَ إلاّ الله مخْلِصـينَ لَـهُ الدِّينَ وَلَوْ كَـرِهَ الكـافِرون» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، بەتەنها وتاکە ئەو زاتە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو موڵک وخاوەنداریەک تەنها بۆ ئەوە، و هەموو ستایشێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە، هیچ توانا وهێزێکمان نییە مەگەر خواى گەورە پێمان ببەخشێت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، وتەنها ئەو زاتە دەپەرستین، وهەموو نیعمەت وفەزڵێک ئەو دەیبەخشێت وهەموو ستایشێکی چاک وجوان تەنها بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە، لە ئاینداریماندا دڵسۆزین (تەنها) بۆ ئەو زاتە ئەگەرچیش کافرەکان -بێباوەڕەکان- پێیان ناخۆش بێت».
- «سُـبْحانَ اللهِ» سی وسێ جار دەڵێت.
- «الحَمْـدُ لله» سی وسێ جار دەڵێت.
«اللهُ أكْـبَر» سی وسێ جار دەڵێت.
پاشان لەجاری سەدەهەم، دەڵێت: «لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير» واتە: «هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، هەموو خاوەنداری وموڵکێک تەنها بۆ ئەوە، وهەموو حەمد وستایشێک تەنها بۆ ئەوە، وئەوە لەسەر ئەنجامدانى هەموو شتێک توانادارە».
- وسورەتی -الإخلاص- و -الفلق- و -الناس- دەخوێنێت ؛ سێ جار، لەپاش نوێژی بەیانی ومەغریب، ویەک جار لەپاش نوێژە فەرزەکانى تر.
- وئایەتی کورسی -الکرسي- ؛ یەک جار دەخوێنێت.

ج: دوو ڕکات لەپێش نوێژی بەیانی.
چوار ڕکات لەپێش نوێژی نیوەڕۆ.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی نیوەڕۆ.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی مەغریب.
دوو ڕکات لەپاش نوێژی عیشا.
فەزڵ وپاداشتی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەڕۆژ وشەوێکدا دوانزە ڕکاتی سونەت ئەنجامبدات ئەوا خواى گەورە لەبەهەشتدا خانوویەکی بۆ دروست دەکات» [رواه مسلم وأحمد وغيرهما].

ج: ڕۆژی جومعە -هەینی-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت: «لەخێرترین ڕۆژەکانتان ڕۆژی جومعەیە: لەو ڕۆژەدا ئادەم دروستکرا، ولەو ڕۆژەدا کۆچی دواییکرد، ولەو ڕۆژەدا فوو دەکرێت -بەسوڕدا-، ولەو رۆژەدا خەڵکی جارێکی تر هەڵدەسنەوە، بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر سەڵاوات لەسەر من بدەن چونکە سەڵاواتدانى ئێوە پیشانی من دەدرێت» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا چۆن سەڵاواتدانى ئێمە پیشانی تۆ دەدرێت لەکاتێکدا لاشەت نەماوە؟ فەرمووی: «خواى گەورە -عز وجل- حەرامی کردووە لەسەر زەوی کە لاشەی پێغەمبەران لەناوببات» [رواه أبو داود وغيره].

ج: فەرزە لەسەر هەموو تاکێکی مسوڵمان کە نێر وباڵغ وئاقڵ بێت وهەروەها نیشتەجێ بێت واتا ڕێبوار نەبێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿يَٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَى ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن﴾ [سورەتی المنافقون: 9].

ج: ژمارەی ڕکاتەکانى نوێژی جومعە ؛ دوو ڕکاتە، ئیمام -پێشنوێژ- بەئاشکرایی -بەدەنگی بیستراو- قورئان دەخوێنێت، و لەپێشیەوە دوو وتار دەخوێنێت.

ج: ڕێگەپێدراو وجائیز نییە نەڕۆیشتن بۆ نوێژی جومعە مەگەر کەسێک عوزرێکی شەرعی هەبێت، ولە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەفەرموێت: «هەرکەسێک لەبەر کەمتەرخەمی سێ نوێژی جومعە لەدەست بدات؛ خوای گەورە مۆر لەسەر دڵی دەدات» [رواه أبو داود وغيره].

ج:
١- خۆشۆردن.
٢- بۆن لەخۆدان.
٣- پۆشینی جوانترین جلوبەرگ.
٤- زوو چوون بۆ مزگەوت.
٥- زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
٦- خوێندنی سورەتی -الکهف-.
٧- چوون بۆ مزگەوت بەپێ.
٨- بەپەرۆش بوون لەسەر نزا کردن لەو کاتەى کە نزا تێیدا وەڵامدەدرێتەوە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژکردن لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) بیست وحەوت هێندە باشترە -پاداشتی زیاترە- لەنوێژکردنی یەکێک بەتەنها» [رواه مسلم].

ج: واتا ئامادەبوونی دڵ ولەسەرخۆیی ئەندامەکانی لاشە لەکاتی نوێژ ئەنجامدان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * بەڕاستی باوەڕداران ڕزگاريان بووە (سەرکەوتوون) (1) الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ * ئەوانەى کە لە نوێژەکانیاندا لەخوا دەترسن (بەخشوعەوە نوێژدەکەن وگەردن کەچن بۆ خوا) (2)[سورەتی المؤمنون: 1-2 ].

ج: مافێکی شایستەیە -واجبە- لەسەر جۆرێکی دیاریکراو لە موڵک وسامان، بۆ کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو، لە کاتێکی دیاریکراودا.
- پایەیەکە -ڕوکنێکە- لە پایەکانى ئیسلام، وخێرکردنێکی واجبە لە دەوڵەمەند وەردەگیرێت ودەبەخشرێت بەهەژار.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَآتُوا الزَّكَاةَ﴾ واتە: ﴿و زەکات بدەن﴾ [سورەتی البقرة: 43].

ج: جگە لە زەکاتدان دەگرێتەوە، وەکو: خێرکردن بە هەرشتێک لەجۆرە جیاوازەکانى خێر وچاکە لە هەرکاتێکدا بێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَأَنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ﴾ واتە: ﴿وببەخشن وخەرجی بکەن لەپێناو خواى گەورە﴾ [سورەتی البقرة: 195].

ج: بریتیە لەپەرستنی خواى گەورە ئەمیش بەخۆگرتنەوە -دوورکەوتنەوە- لەو شتانە دەبنە هۆی شکاندنی ڕۆژوو لە خۆرهەڵاتنەوە هەتاوەکو خۆرئاوابوون، لەگەڵ بوونی نیەتدا، ئەمیش دوو جۆرە:
ڕۆژووگرتنی واجب، وەکو: ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان، وپایەیەکە لەپایەکانى ئیسلام.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەروەکو چۆن فەرزکرا بوو لەسەر ئەو ئومەتانی پێش ئێوە بۆئەوەی پارێزکار بن -لە خودا بترسن-﴾ [سورەتی البقرة: 183].
وئەو ڕۆژووگرتنانەی واجب نین، وەکو: ڕۆژووگرتنی دووشەممە وپێنج شەممە لەهەموو هەفتەیەک، وڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لەهەموو مانگێک کە باشترینیان ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژی ناوەڕاستی مانگە -الأیام البیض- (13 و 14 و 15)ى مانگی کۆچی.

ج: لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕەوە (بەئیمانەوە) وبە داواکردنی پاداشت (لە لایەن خوداوە ئەوا خوای گەورە) لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت» بوخاری وموسلم بەهاوبەشی فەرمودەکەیان گێڕاوەتەوە

ج: لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا پایز» بوخاری وموسلم بەهاوبەشی فەرمودەکەیان گێڕاوەتەوە
- «حەفتا پایز»: واتا حەفتا ساڵ.

ج: ١- خواردن وخواردنەوە بەئەنقەست.
٢- ڕشاندنەوە بەئەنقەست (خۆڕشاندنەوە).
٣- هەڵگەڕانەوە لەئیسلام -مورتەد بوون-.

ج: ١- دەستبەجێ ڕۆژووشکاندن پاش ئەوەى خۆرئاوا دەبێت -پاش ئەوەى بانگ دەدات-.
٢- پارشێو کردن ودواخستنی بۆ کاتی نزیکبونەوەی دەرکەوتنی بەرە بەیان -نزیک بانگی بەیانی-.
٣- ئەنجامدانى کردەوەى خێر وپەرستنی زیاتر لەکاتی ڕۆژووگرتندا.
٤- سونەتە کەسی ڕۆژووەوان ئەگەر جوێنی پێدرا ، بڵێت: من بەڕۆژووم.
٥- نزا و دۆعا کردن لەکاتی شکاندنی ڕۆژوو.
٦- ڕۆژوو شکاندن لەسەر خورمای گەییوو -تەڕ- یان خورمای وشک، ئەگەر نەبوو ؛ ئەوا بەئاو.

ج: حەج: بریتیە لەپەرستنی خوای گەورە بەسەردانی کردنی ماڵی پیرۆزی وئەنجامدانی کردەوە وڕێوڕەسمی تایبەت لە کاتێکی دیاریکراودا.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردووە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەرکەسێک کە توانای گەیشتن و(ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت بە فەریزەی حەج ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان﴾ [سورەتی آل عمران: 97].

ج: ١- ئیحرام بەستن.
٢- وەستانی عەرەفە لە دەشتی عەرەفەدا.
٣- ئەنجامداني تەوافی ئیفازە.
٤- هاتن وچوون -سەعی- لەنێوان سەفا ومەروە.

ج: لەئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە، واتە هەمو تاوانەکانی دەسڕێتەوە. بوخاری وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
« ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە»: واتا بەبێ گوناهـ وتاوان -هیچ گوناهێکی لەسەر نامێنێت-.

ج: عومرە: بریتیە لە پەرستنی خواى گەورە بەسەردانیکردنی ماڵی پیرۆزی -مزگەوتی حەرام- لە مەککە ئەمیش بەئەنجامدانى هەندێک کردەوە وڕێوڕەسمی دیاریکراو لە هەرکاتێکدا بێت.

ج: ١- ئیحرام بەستن.
٢- تەواف کردن بەدەوری کەعبە حەوت جار.
٣- هاتن وچوون -سەعی کردن- لەنێوان سەفا ومەروە.

ج: واتە ئەوپەڕی هەوڵ وکۆششکردن بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلام وبەرگریکردن لێی ولە مسوڵمانان، یان بەرەنگاربوونەوە وجەنگ کردن دژی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ﴾ واتە: ﴿تێبکۆشن بەماڵ وگیانتان لەڕێگەی خوادا ئەوەتان چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن﴾ [سورەتی التوبة: 41].