بەشی بیر وباوەڕی - العقيدة-

ج: پەروەردگارم الله یە کە من و هەموو جیهانیانی خوڵقاندووە بە ناو ونیعمەتەکانی
وبەڵگە: خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴾ واتە: ﴿ هەموو سوپاست وستایش وحەمدێک بۆ خوای گەورە پەروەردگاری جیهانیان ﴾ [سورەتی الفاتحة: 2].

ج: دين وئاینی من ئیسلامە، کە بریتییە لە ملکەچبوون -تەسلیم بوون- بۆ خوای گەورە بە تەوحید، ملکەچبوونە بۆی بە گوێڕایەڵی کردني، و دابڕان ودوورکەوتنەوە لە شیرک و هاوبەش پەیدا كەرەکان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ...﴾ واتە: ﴿بە ڕاستی ئاینی پەسەند کراو لای خوای گەورە بەس ئیسلامە...﴾ [سورەتی آل عمران: 19].

ج: موحەممەد ﷺ .
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللّه ...﴾ واتە: ﴿موحەممەد ڕەوانە کراو و پەیام هێنەری خودایە ...﴾ [سورەتی الفتح: 29].

ج: وشەی تەوحید بریتیە (ﻻ إله إﻻ الله)، وماناکەى: هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ...﴾ واتە: ﴿کەواتە بزانە [ئەی پێغەمبەر ﷺ] هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله...﴾ [سورەتی محمد: 19].

ج: خوای گەورە لەسەرەوەى ئاسمانە، لە سەر عەرشە و لە سەرووی هەموو دروستکراوەکانە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ﴾ واتە: ﴿ خواى ميهرەبان لەسەر عەرشی پیرۆزە ﴾ [سورەتی طه: 5]. ودەفەرموێت:﴿ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ ﴾‏ واتە: ‎﴿ وە ھەر ئەوە باڵادەست وزاڵە بەسەر بەندەکانیدا ھەر ئەویش کاردروست -دانا- وئاگادارە ﴾[سورەتی الأنعام: 18].

ج: واتاکەی: خودا وەک مژدەدەر و ئاگادارکارەوە ناردوویەتی بۆ هەموو جیهان.
و واجبە:

١- گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بکرێت.
٢- باوەڕی پێبکرێت و بەڕاست دابنرێت لەو شتانەى بهەواڵی دەربارە داوە
٣- بە هیچ جۆرێک سەرپێچی فەرمانەکانی نەکرێت
٤- بەو شێوەیە خواى گەورە بپەرستین کە ئەو لەشەریعەتدا فەرمانى لەسەر داوە، ئەمەیش بە پەیڕەوکردنی سونەت و دوورکەوتنەوە لە بیدعە -داهێنان لەدین-. دێتە جێ
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ...﴾ [سورەتی النساء: 80] واتە: ﴿ھەر کەسێک گوێرایەڵی (پێغەمبەر ﷺ) بکات ئەوا بەڕاستی گوێرایەڵی خوای کردووە ...﴾، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى﴾ واتە: ﴿وە لە ھەوا وئارەزووە قسە ناکات و هەرچی دەیڵێت وەحی پەروەردگارە بۆی. [سورەتی النجم: 3 - 4]. خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا﴾ واتە: ﴿سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا ﷺ بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی وپێشەوایەتی چاک بۆ کەسێك بەھیوای خوا و (پاداشتی) ڕۆژی دواییە وە زۆر یادی خوا دەکات﴾ [سورەتی الأحزاب: 21].

ج: الله ئێمەی دروست کردووە بۆ ئەوەی بەتەنها ئەو بپەرستین بەبێ ئەوەی هیچ شەریک وهاوبەشێکی بۆ بڕیار بدەین.
بۆ خۆشی وڕابواردن دروستی نەکردووین.
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾ واتە: ﴿من جن و مرۆڤایەتیم دروست نەکردووە تەنها بۆ پەرستنی من نەبێت﴾ [سورەتی الذاريات: 56].

ج: زاراوەیەکی گشتگیر وفراوانە کە هەموو ئەو قسە وکردەوە ئاشکرا وشاراوانە دەگرێتەوە کە خوای گەورە خۆشی دەوێت و لێی ڕازییە.
ئاشکرا ودیارەکان:
وەکو یادی خوا بەزمان، وتەسبیح کردن- سبحان الله-، وتەحمید كردن- الحمدلله-، وتەکبیر کردن- الله أكبر-، ونوێژکردن، وحەج کردن.
نادیار وشاراوەکان:
وەکو تەوەکول -پشت بەستن بەخوا لەدڵەوە- وترسان لە پەروەردگار وهیوا وڕەجا بە میهرەبانی الله.

ج: گەورەترین واجب -ئەرک- لەسەر ئێمە ئەوەیە کە تەنها عیبادەت و پەرستش بۆ الله بکەین

ج: ١- تەوحیدی ڕبوبیەت (پەروەردگارێتی): واتە باوەڕمان وابێت کە خوای گەورە بەتەنها خوڵقێنەر وڕۆزیدەر وپادشا وبەڕێوبەڕی گەردوونە، بەتەنها وبێ هاوبەشە
٢- تەوحیدی ئولوهیەت (پەرستراوێتی): واتە بەتاکدانانى الله لەپەرستندا، هیچ یەکێک شایستەی بپەرستن نیە جگە لە الله -سبحانه وتعالى-، وهەروەها نابێت هیچ هاوبەشێک لەگەڵ ئەودا پەرستنی بۆ بکرێت
٣- تەوحیدی الأسماء والصفات: واتە باوەڕبوون بەو ناو و سیفەتانەی خوای گەورە کە لە قورئان و سوننەتدا هاتوون بەبێ چواندنی بە خوڵقێنراوەکان وبەبێ نکۆڵیکردن لەحەقیقەتی ناو وسیفەتەکاني وبەبێ لادانیان لەمانا‌ ڕاست ودروستەکانی
بەڵگە لەسەر هەرسێ جۆرەکەی تەوحید، لەم ئایەتەدایە کە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا﴾ واتە: ﴿پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت﴾ [سورەتی مريم: 65].

ج: شیرک (هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە)، واتە هاوەڵ وهاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە لە پەرستراوێتیدا یان لە پەروەردگارێتیدا یان لە ناو وسیفەتەکانیدا گەورەترین تاوانە
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی خوا خۆش نابێت ئەگەر ھاوبەشی بۆ بڕیار بدرێت بێجگە لەوە خۆش دەبێت لەھەر گوناھێکی تر بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت وە ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات ئەوە بێگومان گوناھێکی زۆر گەورەی ھەڵبەستووە﴾ [سورەتی النساء: 48]

ج: شیرک -هاوبەشدانان بۆ خواى گەورە- : بریتییە لە ئەنجامدانى هەرجۆرە پەرستنێک بۆ غەیری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
جۆرەکانى:

شیرکی گەورە؛ وەک: پاڕانەوە وداوا کردن لە غەیری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، یان سوجدە بردن بۆ غەیری الله، یان سەربڕینی قوربانییەک بۆ غەیری پەروەردگار -عز وجل-.
شیرکی بچووک؛ وەک: سوێندخواردن بە غەیری الله، وە بەکارهێنانی تەمیمەکان، ئەمیش بریتیە لەو شتانەى هەڵدەواسرێن بەمەبەستی هێنانی سوود یان دوورخستنەوەی زیان، وە ڕیا -ڕوپامایی-، وەک ڕازاندنەوەی نوێژ لەبەر خاتری خەڵکی

ج: هیچ کەسێک پەی بە غەیب نابات ونایزانێت غەیری الله نەبێت
خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ﴾ واتە: ﴿بڵێ: هیچ کەسێک لە ئاسمان و زەویدا غەیب نازانێت جگە لە خوای گەورە هەروەها نازانن کەی زیندوو دەبنەوە﴾ [سورەتی النمل: 65].

ج: ١- باوەڕبوون بە خوای گەورە -سبحانه وتعالى-.
٢- باوەڕبوون بە فریشتەکان- الملائكة-.
٣- باوەڕبوون بە کتێبە ئاسمانیەکان.
٤- باوەڕبوون بە پێغەمبەرەکانی.
٥. باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی.
٦- باوەڕبوون بەقەدەر خێر وشەڕی.
وبەڵگە:
فەرموودە بەناوبانگەکەى جبریلە ومسلم ڕەوایەتی کردووە، جبریل بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم- : «هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟
سەروەرمانەفەرمووی:
ئیمان بریتیە لە باوەڕ هێنان بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی»
.

ج: باوەڕبوون بە خوای گەورە.
§ ئه‌وه‌یه‌ باوەڕت وابێت كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و زاتەیە كه‌ تۆی دروست كردووه‌ وڕزق وڕۆزی پێبەخشیوویت، وتەنها ئەو پادشا وخاوەنداری هەموو شتێکە وهەموو شتێک پەیوەست بە بوونەوەرەکان تەنها ئەو بەڕێوە بەریەتی
§ وهه‌روه‌ها تەنها ئەو پەرستراوی حەقە، هیچ پەرستراوێکی تر شایەنی پەرستن نییە بەحەق وڕاستی جگە لە الله.
§ وئەو گەورە ومەزنی ڕەهایە بۆیە هەموو حەمد وستایش تەنها دەبێت بۆ ئەو بێت، وخاوەنی ناوە جوان و سیفاتە بەرزەکانە، وهیچ هاوەڵی نییە وهیچ شتێک هاوشێوەی ئەو نییە.
باوەڕبوون بە فریشتەکان:

فریشتەکان ئەو دروستکراوانەن کە خوای گەورە لە نوور دروستی کردوون، وە بۆ پەرستنی خوا دروست کراون وبە تەواوی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەو زاتە مەزنەن.
- و لەنێوانیاندا جبریل -علیه السلام- کە ڕاسپێردراوە بۆ دابەزاندنی وەحی بۆ پێغەمبەران.
باوەڕبوون بە کتێبەکان:

ئەو کتێبانەن کە خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکانی دایبەزاندووە.
- وەکو قورئان ؛ بۆ سەر موحەممەد ﷺ .
- ئینجیل : بۆ سەر عیسا -علیه السلام-.
- تەوڕات : بۆ سەر عیسا -علیه السلام-.
- زەبور : بۆ سەر داود -علیه السلام-.
- سوحوفی ئیبراهیم وموسا : بۆ سەر ئیبراهیم وموسا -علیهم السلام-.
باوەڕبوون بە پێغەمبەران:

ئەو پێغەمبەرانەن کە خوای گەورە بۆ بەندەکانی ناردووە بۆئەوەى فێریان بکات، ومژدەی خێر و بەهەشتیان پێبدەن، ولە شەڕ وخراپە وئاگری دۆزەخ ئاگاداریان بکەنەوە.
باشترینیان بریتین لە پێغەمبەرانی خاوەن ئیرادەی پتەو وبەهێز -أولو العزم- کە بریتین لە:
نوح -علیه السلام-.
ئیبراهیم -علیه السلام-.
موسا -علیه السلام-.
عیسا -علیه السلام-.
موحەممەد ﷺ.
باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی (ڕۆژی قیامەت):
ڕۆژی دووايي ئاماژەیە بۆئەوەی کە دوای مردن لە گۆڕدا دێت، وڕۆژی قیامەت کە ڕۆژی زیندووبوونەوە ولێپرسینەوەیە، ئەهلی بەهەشت لەو شوێنەى بۆیان دانراوە نیشتەجێ دەبن، وئەهلی دۆزەخیش لەو شوێنەى بۆیان دیاریکراوە دەمێننەوە.
باوەڕبوون بە قەدەر خێر وشەڕی:

قەدەر: بریتیە لە باوەڕبوون بەوەى خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێك ده‌زانێت كه‌ له‌ گه‌ردووندا ڕووده‌دات، پێشتر له‌ لەوحو المحفوظ دا نووسراوە، و ویستی دروستكردن و هێنانه‌دی هه‌بووه‌.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ [القمر: 49] واتە: ﴿ئێمە هەموو شتێکمان بەئەندازە ونەخشەی دیاریکراو دروستکردووە﴾.
- وقەدەر چوار بەش وپلەی هەیە :
یەکەم: زانستی خوای گەورە، ئەمەش زانستی پێشوەختەی الله یە سەبارەت بەهەموو شتێک، پێش ودوای ڕوودانیان.
بەڵگە:
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت وتەنها خوا دەزانێت بەوەی لەمنداڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێت سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە﴾ [سورەتی لقمان: 34].
دووەم:
خوای گەورە هەمو ئەوشتانەی ڕوو دەدات لە لوح المحفوظ دا نووسیبوە؛ بۆیە هەرچی ڕوویدا وهەرچییەک ڕووبدات لەﻻي خوای گەورە تۆمار کراوە
بەڵگە:
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِنْ وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ﴾ واتە: ﴿وە کلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەرلای خوایە کەس نایانزانێت جگە لە (خوا) وە (خوا) دەزانێ چی لە وشکانی و دەریادا ھەیە وە ھەر گەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خوا پێی دەزانێت و ھەر دانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت و ھەر تەڕو وشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لای الله یاداشت كراون [سورەتی الأنعام: 59].
سێیەم:
هەموو شتێک بە ویستی خوای گەورە ڕوودەدات، واتە هەر شتێک ڕووبدات یان بوونەوەرەکان ئەنجامی بدەن ئەوا پاش ویستی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى-.
بەڵگە:
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ * وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ﴾ واتە: ﴿بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە * ئێوە ئارەزووی (ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت. [سورەتی التكوير: 28-29].
چوارەم:
باوەڕبوون بەوەی کە هەموو بوونەوەرەکان لەلایەن خوای گەورەوە دروستکراون، خودی بوونەوەرەکانى دروستکرووە لەگەڵ سیفەت وجوڵە وهەموو شتێکیان.
بەڵگە:
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ﴾ واتە: ﴿خواى گەورە ئێوەی دروست کردووە و هەموو ئەو کارانەیشی کە دەیکەن﴾ [سورەتی الصافات: 96].

ج: قسەی خوای گەورەیە، وە دروست نەکراوە.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ...﴾ واتە: ﴿ئەگەر هەریەکێک لە موشریکەکان داوای داڵغەداني لێتکرد ئەوا دالغەی بدەن، تا وتەو گەلانی الله ببیستێت..﴾ [سورەتی التوبة: 6].

ج: هەموو وتە و کردار و ڕەزامەندی وسیفەتێکی لاشەیی یان ڕەوشتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.

ج: هەموو شتێکە کە مرۆڤەکان لە ئایندا دایان هێنا بێت، لەکاتێکدا لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و هاوەڵەکانیدا بوونی نەبووە.
* نابێت قبوڵی بکەین؛ بەڵکو دەبێت ڕەتی بکەینەوە.
چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «هەموو بیدعەیەک -داهێنانێک لەئایندا- گومڕاییە» [رواه أبو داود].
نموونەی بیدعە:
وەکو زیادکردن بۆ سەر پەرستنەکان، وزیادکردنی چوارەم جار شوشتن بۆ دەستنوێژ، وئاهەنگ گێڕان بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم شتانە نەهاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یان هاوەڵان ئەنجامیان دابێت.

ج: وەﻻء -دۆستایەتی- واتە: خۆشویستنی ئیمانداران وسەرخستنیان.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ...﴾ واتە: ﴿ئیمانداران چ پیاو و چ ژن سەرخەرو وپشتیوانی یەکن ...﴾ [سورەتی التوبة: 71].
بەرائــ -جیابوونەوە وخۆبەرئیکردن-: واتە ڕق لە کافرەکان و وەکو دوژمن سەیر بکرێن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی ئێوە نموونەیەکی باشتان هەیە لە ئیبراهیم و ئەوانەی لەگەڵیدا بوون کاتێک بە گەلەکەیان وت: ئێمە خۆمان لە ئێوە دادەبڕین و هەرچی دەیپەرستن جگە لە خوا ئێمە دەستبەردارتان دەبین دوژمنایەتی وڕق وکینە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا بۆ هەمیشەییە هەتاوەکو تەنها باوەڕتان بەخودا هەبێت وپەرستنتان تەنها بۆ ئەو بێت﴾ [سورەتی الممتحنة: 4].

ج: الله لە غەیری ئاینی ئیسلام هیچ ئاینێکی لا بەسەندکراو نییە
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ واتە: ﴿و هەرکەسێک ئاینێکی تر پەیڕەو بکات جگە لە ئیسلام هەرگیز لێی قبوڵ ناکرێت لە قیامەتیشدا لە خەسارۆمەندان دەبێت﴾ [سورەتی آل عمران : 85].

ج: نموونەی کوفر بە قسە: جوێندان بە الله -سبحانه وتعالى- یان جوێندان بە پێغەمبەرەکەی -صلى الله عليه وسلم-.
نموونەی کوفر بە کردەوە:
بێڕێزی کردن بەرامبەر بە قورئان یان سوجدە بردن بۆ غەیری الله -سبحانه وتعالى-.
نموونەی کوفر بە بیروباوەڕ -عەقیدە-: باوەڕی وابێت یەکێکی تر جگە لە الله -سبحانه وتعالى- شایستەى پەرستنە یان باوەڕی وابێت یەکێکی تر جگە لە الله -سبحانه وتعالى- پەروەردگارە وخوڵقێنەرە.

ج:
١- دووڕوویی -نیفاقی- گەورە: واتە شاردنەوەی کوفر ودەرخستنیی ئیمان.
ودەبێتە هۆی دەرچوون لەئیسلام وبە کوفرى گەورە دادەنرێت.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی مونافیقەکان لە قووڵایی ئاگردا دەبن هەرگیز هیچ یارمەتیدەرێکیان بۆ نادۆزیتەوە﴾ [سورەتی النساء : 145].
٢- دووڕوویی -نیفاقی- بچووک:
وەکو: درۆکردن وشکاندنی بەڵێن وخیانەتکردن لە سپاردەکان -ئەمانەتەکان-.
دووڕوویی بچووک نابێتە هۆی دەرچوونی مرۆڤ لە ئیسلام، تاوانە وبکەرەکەى لەوەیە تووشی سزا ببێت.
- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نیشانەکانی دووڕوو -مونافیق- سێدانەن: کاتێک قسە دەکات درۆ دەکات، کاتێک بەڵێن دەدات دەیشکێنێت، کاتێکیش شتێکی پێ دەسپێردرێت خیانەت دەکات» [رواه البخاري ومسلم].

ج: موحەممەدە ﷺ .
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَد مِّن رِّجَالِكُم وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّين ...﴾ واتە: ﴿موحەممەد باوکی هیچ کام لە پیاوەکانتان نییە بەڵکو پێغەمبەری خوایە و مۆری -کۆتایی- پێغەمبەرانە ...﴾ [سورەتی الأحزاب : 40]. - وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من کۆتای پێغەمبەرانم و هیچ پێغەمبەرێک لە پاش من نایەت» [رواه أبو داود والترمذي وغیرهم].

ج: موعجیزە: هەموو ئەو شتانەیە کە خودا بە پێغەمبەرەکانی داوە کە شتی بەدەر لەسروشتی وئاسایین بەڵگە وئاماژەن بۆ ڕاستگۆییان، وەکو:
- دووبەش کرد نی مانگ بۆ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
- دوو بەشکردنی دەریا وەکو دوو شاخی مەزنی لێهات بۆ موسا -علیه السلام-، پاشان فیرعەون و سەربازەکانی لەنێویدا خنکان.

ج: هاوەڵ -سەحابی- ئەو کەسەیە کە چاوی بە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کەوتووە، وباوەڕی پێ هێناوە و لەسەر ئیسلامەتی مردووە.
- پێویستە خۆشمان بوێن وشوێنیان بکەوین وئەوان سەرمەشقی -قدوەی- ئێمە بن لەژیاندا، وئەوان خێرترین وباشترینن لە نێو خەڵکیدا لەپاش پێغەمبەران.
باشترینیان:
چوار چێنشینەکەن، کە بریتین لە:
ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عوسمان -ڕەزاى خواى لێبێت-.
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت-.

ج: بریتین لەخێزانەکانى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ﴾ واتە: پێغەمبەر نزیکترە بەئیمانداران زیاتر بەخودی خۆیان وهاوسەرەکانى دایکی ئیماندارانن [سورەتی الأحزاب: ٦ ].

ج: ئەوانمان خۆشدەوێت وپشتیوانیان دەبین وڕقمان لە ئەوانەیە کە ڕقیان لێیانە، وزیادەڕەوی ناکەین سەبارەتیان، ئەهلی بەیت؛ خێزانەکانى پێغەمبەر ﷺ ونەوەکانی وڕۆڵەکانى هاشم وڕۆڵەکانى المطلب دەگرێتەوە لەئیمانداران.

ج: ئه‌ركی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان بریتیە لەڕێزگرتن لێیان، گوێڕایه‌ڵی کردنیان لە چاکەدا، ودەرنەچوون لەدژیان، ونزا کردن بۆیان وئامۆژگاری کردنیان بەنهێنی.

ج: شوێنی نیشتەجێبوونی ئیمانداران بەهەشتە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ...﴾ واتە: ﴿بەدڵنیاییەوە خوای گەورە ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هێناوە وکردەوەی چاکە دەکەن دەیان خاتە باخانێک ڕووبارەکان لە ژێریاندا دەڕژێن...﴾ [سورەتی محمد: 12].

ج: شوێنی مانەوەى کافرەکان دۆزەخ وجەهەنەمە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ﴾ واتە: ﴿خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە سووتەمەنیەکەی مرۆڤ و بەردە کە بۆ کافرەکان ئامادە کراوە﴾ [سورەتی البقرة: 24].

ج: ترس: واتە ترسان لەخواى گەورە ولە سزای ئەو زاتە مەزنە.
هیوا -ڕەجا-: واتە ئومێد بە پاداشت ولێخۆشبوون و ڕەحمەتی خوای گەورە.
بەڵگە:
خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا﴾ واتە: ﴿ئەوانەی بانگیان دەکەن خۆیان بەدوای هۆکاری نزیکبوونەوە لە پەروەردگاریان دەگەڕێن هەریەکەیان هەوڵی نزیکبوونەوە دەدەن هیوایان بە ڕەحمەتی ئەو هەیە و لە سزای ئەو دەترسن﴾ [سورەتی الإسراء: 57]. وخواى گەورە دەفەرموێت: ﴿نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ * وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الْأَلِيمُ﴾ واتە: ﴿بەندەکانم ئاگادار بکەوە کە بەڕاستی من لێخۆشبوو ومیهرەبانم * وسزای من سەختترین سزایە﴾ [سورەتی الحجر: 49 - 50]

ج: الله، الرب (پەروەردگار)، الرحمن (میهرەبان)، السمیع (بیسەر)، البصیر (بینا)، العليم (زانا)، الرزاق (ڕۆزیدەر)، الحي (هەمیشە زیندوو)، العظيم (مەزن) ... جگە لەمانە لە ناو وسیفەتە بەرزەکانى پەروەردگار -سبحانه وتعالى-.

ج: الله: واتا پەرستراوی بەهەق وڕاستی وهیچ هاوبەش وهاوتایەکی نییە.
الرب:
واتا خوڵقێنەر ڕۆزی دەر وپادشا وخاوەنداری هەموو جیهانیان وبەڕێوە بەری هەمو گەردون
السمیع: ئەو زاتەیە کەبیستنی هەموو شتێکی گرتۆتەوە وهەموو شتێک دەبیستێت، وبسەری هەموو دەنگەکانە سەرەڕای جیاوازیان لە نزمی وبەرزیدا
البصیر:
ئەو زاتەیە کە هەموو شتێک دەبینێت ، وبینەری هەمو شتێکە بە ورد ودرشتەوە
العلیم:
ئەو زاتەیە کە زانستی دەوری هەموو شتێکی داوە، زانایە بە ڕابوردو وداهاتو وئێستاو وحازر
الرحمن:
ئەو زاتەیە کە میهرەبانی وڕەحم وبەزەیی هەموو خوڵقێنراو وزیندووەکانى گرتۆتەوە، هەموو خوڵقێنراوەکان لەژێر ڕەحمەت وبەزەیی الله دان-سبحانه وتعالى-.
الرزاق:
ئەو زاتەیە ڕۆزی وڕزق دەبەخشێت بەهەموو بوونەوەرەکان لە مرۆڤ وجنۆکە وئاژەڵەکان.
الحي:
ئەو زاتەیە کە ژیانی نەبڕاوەی هەیەو مردن بە سەریا نایەت، لەکاتێکدا هەموو خوڵقێنراوەکان دەمرن.
العظيم:
ئەو زاتەیە کە هەموو کەماڵ وتەواوی ومەزنیەک بۆ ئەوە لە ناو وسیفەت وکردەوەکانیدا.

ج: ئه‌ركی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر زانایانی مسوڵمانان ئەوەیە خۆشمان بوێن وتەنها بۆ لای ئەوان بگەڕێینەوە لە بابەتەکان وهەروەها لەپێشهاتە -نازیلە- شەرعیەکان، ودەبێت تەنها بەچاکە باسیان بکەین، هەرکەسێک بە خراپە باسیان بکات، لەسەر ڕێگای ڕاست لایداوە.
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ﴾ واتە: ﴿خوای گەورە پلە بەرزی دەبەخشێتە باوەڕداران، وە زانایان بە چەندين پلە بڵنديان دەکات، خوای گەورە ئاگادار وشارەزایە لەوەی کە دەیکەن﴾ [سورەتی المجادلة: 11].

ج: ئیماندارە تەقوادارەکانن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ﴾ واتە: ﴿بەڕاستی وەلیەکانى -دۆستانی- خوای گەورە هیچ ترسێکیان لەسەر نییە وخەمبار نابن * ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و لە خوا دەترسن -تەقوادارن-﴾ [سورەتی يونس: 62-63].

ج: ئیمان پێکهاتووە لە کردار وگوفتار وباوەڕی دڵ

ج: ئیمان بە گوێڕایەڵی خوای گەورە زیاد دەکات و بە سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خوا کەم دەکات.
خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ﴾ واتە: ﴿ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە کاتێک باسی خوا دەکرێت دڵیان پڕ دەبێت لە ترس (بەشکۆدانانى پەروەردگار) وە ئیمانیان زیاد دەکات کاتێک ئایەتەکانی بۆ بخوێندرێتەوە وتەنها پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن﴾ [سورەتی الأنفال: 2].

ج: ئەوەیە خواى گەورە بپەرستیت وەکو ئەوەی بیبینیت، وە ئەگەرچیش تۆ ئەو نە بینیت، ئەوا ئەو تۆ دەبینێت.

ج: بەدوو مەرج:
١- ئەگەر کردارەکە بەدڵسۆزی -بەئیخلاصی- تەواو بۆ خواى گەورە ئەنجام درابێت
٢- ئەگەر کردەوەکە بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بێت.

ج: واتە تەوەکول -پشت بەستن- بە خوای گەورە لە هێنانی سوود ودوورخستنەوەى زیان، لەهەمان کاتدا گرتنە بەری هەمو هۆکارەکان لە بەڕێکردنی ژیاندا
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ...﴾ واتە: ﴿هەرکەسێک تەوەکولی بە خوا بێت -پشت بەخوا ببەستێت- ئەوا ئەو زاتە بەسە بۆی﴾ [سورەتی الطلاق: 3].
﴿حَسْبُهُ﴾: واتا: تەنها ئەو زاتە بەسە بۆی؛ بۆئەوەى بەهانایەوە بێت وئەوەى داواى دەکات پێی ببەخشێت.

ج: چاکە: واتە فەرمانکردن بەهەموو گوێڕایەڵییەک بۆ خواى گەورە -عز وجل-،
وخراپە:
واتە نەهی کردن لە هەموو سەرپێچیەکی فەرمانەکانى خواى گەورە -عز وجل-.
خواى گەورە دەفەرموێت:
﴿كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ ۗ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ﴾ واتە: ﴿ئێوە باشترین ئومەتن کە بۆ (سوودی) خەڵکی هێنراونەتە بوون فەرمان بەچاکە ونەهی لەخراپە دەکەن وباوەڕتان بە خوا هەیە وئەگەر جولەکە وگاوڕەکان -ئەهلی کیتاب- باوەڕ بهێنن ئەوا ئەمە خێرترە بۆیان تێیاندایە باوەڕدارە بەڵام زۆرینەیان فاسقن -ڕۆچوون لەتاوانەکاندا-﴾ [سورەتی آل عمران : 110].

ج: ئەوانەن لەسەر هەمان ڕێبازی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وهاوەڵانی ئەون لە قسە وکردار وبیروباوەڕیاندا.
پێیان دەوترێت:
(ئەهلی سوننە) چونکە پابەند وشوێنکەوتووی سوننەتی پێغەمبەرن -صلى الله عليه وسلم- وخۆیان بەدوور گرتووە لە بیدعە -لە داهێنان لە دین-.
وپێیان دەووترێت (جەماعەت -کۆمەڵ-): وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕاستییەی کە لەسەر هەق وڕاستی یەکیان گرتووە وکۆبوونەتەوە، جوداييان تێیدا دروست نەکردووە